Category Archives: وه تو ويژي

وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ناگۆڕدرێت

voa_kurdish_banner.jpg

وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ناگۆڕدرێت

دووک کاربه‌ده‌ستی پێشووی ئه‌مه‌ریکا پێ یان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له‌ کورده‌کانی ئێران و ئوپوزسیۆنی وڵات بکات

تام ڕێج وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا، دوکتور ئازاد مورادیان

تام ڕێج وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا، دوکتور ئازاد مورادیان

 له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆ به‌ خۆی تاو تۆ کردنی باری سیاسی کورده‌کان و هه‌روه‌ها کورد له‌ ئیران، تام رێج وه‌زیری پیشووی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا و کولۆنێل وێسڵی مارتن، ئه‌فسه‌ری پێشووی باڵای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆر به‌شداریان کرد.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ئه‌و تا و تۆ کردنه‌ دا به‌شدار بوو. کاک ئازاد ده‌ڵێت هه‌ر دووک کاربه‌ده‌ستی پێشووی ئه‌مه‌ریکا پێ یان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وان تر له‌ پێشمه‌رگه‌ بکات چونکه‌ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ری دژی داعش دایه‌.

http://voasorani.share.voanews.eu/externalaudio-FLRM/Audio/2601477.html وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان

Source: http://www.dengiamerika.com/content/us-kurds/2601531.html

به ره ى يه كگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان له ديمانه يه ك له گه ل دكتور ئازاد موراديان

 ولامى دكتور ئازاد موراديان به پرسيارى كاك سامان ريشه ساحيب له ئاسوى روژهه لات سه باره ت به به  ره ى يه كگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان 

azad_moradian_interview.png

 نوامبرى ١٦ى ٢٠١٤
 بە خوێندنەوەیەکی ورد لە سەر رووداوەکان و ئەو ئەگەرانەی کە لە داهاتوودا دێنە گۆڕێ، پێتان وانییە حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵات دەبێَت هاوکاری و هاو ئاهەنگی چڕوپڕتریان هەبێت و ئایا کاتی ئەوە نەهاتوو لایەنەکانی رۆژهەڵات سەر لە نوێ لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی کوردستانی رێک بکەون و کاری بۆ بکەن؟
دكتور ئازاد: پيشه كى ده بى بليم كه من پيم وايه ، هه رئيستا كه ئيوه ئه م ديرانه ده خويننه وه ، له م بارو دوخه ي دا كه تى په رى ده كه ين، ئه ركى سه ره كى و تايبه تى و هه ره گرنگى ريبه رانى كورد له روژهه لاتى كوردستاندا، ده بى هه ول و چالاكى بي وه چان بو پيك هينانى به ره يه كى به ربلاو له هه مو ريكخراوه سياسيه كانى روژهه لاتى كوردستان بىت . من ته نانه ت ده بى بليم  كه به بى پيك هاتنى به ره ى يه كگرتوى كورد هه مو ئه و پيمان و قه رارنه ى كه حيزبه كورديه كان به خه لكيان داوه نه ئيستا وه نه له داهاتودا وه دى نايه ت.

ريكخستنى مالى كورد له روژهه لاتى كوردستان ده بى به رنامه ى سه ره كى ريكخراوه كانى روژهه لات بيت. بلام زور به داخه وه ده بى بليم كه هيچ كام له ريبه رانى حيزبه سياسيه كانى روژهه لات له و ئاستيدا نين ، يان له و توانا دا نين كه بتوانن وه ك به رپرسيك ، به رپرسايه تى بگره ته ئه ستو و پلاتفورم و برنامه يه كى ئه تو پيشكه شى ريبه رانى ديكه ى ئه حزاب بكات كه هه مو له بازنه ى ئه و پلاتفورمه دا خه ر ببنه وه. جيگاى داخه كه هيچ كام له ريبه رانى كوردى روژهه لات خوى له و راده يدا نابينت كه پلاتفورميكى وا به ربلاو پيشنيار بكات كه هه مه لاينه بيت و هه موى ئه ندامانى سه ركردايه تى ئه و ريكخراوانه و هه مو به رنامه و ده ستورى ريكخراوه كان له خو بگريت و به داخه وه نه ريگا به كسايه تى ده ره وه ددن كه پي خاته نيو موزوعه كه وه وه نه له خويشياندا ئه و توانا شك ده بن.

بارو دوخى هه ريمه ى روژهه لاتى نيوه راست كه كورد تيدا ده ژى له گورانكاريكى به رفه روان ديه و به ريگايه كى نادياردا ده روا، به هارى كوردى له گه شه سه ندن دايه و خالى سه ره كى ئه م گورانكاريه ناسنامه ى نه ته وه ى گه لى كورده، به لام به داخه وه ريبه ران و به رپرسانى سياسى كورد له گه ل عه قليه ت و مه نتيقى ئه م گورانكاريانه دا ناچنه پيشه وه. به شيكى زور له و كاره ساتانه ى كه له چ ن مانگى رابوردو به سه ر گه لى كوردا هاتووه ده ستكه وتى ناله بارى نه زانين و خو به زه ل زانينى به شيكى به رچاو له ريبه رانى كورده. له راستيدا عه قلانيه تى به شيكى به رچاو له ريبه رانى كورد له گه ل بارودوخى ئه وروى كورددا ناگونجيت. به رجه وندى تاكه كه سى، تاقمه يي و گرووپى و حيزبى به سه ر به رجه وندى گه له كمان دا داسه پينراوه. جا ليره دا جى داخه كه ده بى بليم تا وه لاتانى فره هيز يان كاره ساتى جينو سايد و به كو مه ل كوژى نه يته ئاراوه، ريبه رانى كورد له سه رميزى موزاكيره دانانيشن. 

له بيرمان نه چيته وه كه شه رى سالانى ١٩٩٦ ى نيوان پارتى و يه كيه تى به بى نيو جئى كردنى ولاته يه كگرتنه كانى ئه مريكا و خاتو ئالبرايت  وه زيرى ده ره وى ئه و كاتى ئه مريكا، خاتيمه ى پى نه ده هات. له سالى ٢٠٠٣ يش دا ولاتانى ئه مريكا و بريتانيا له دابه ش كردنى ده سه لات يارمه تى كوردى باشوريان داو و هه رئيستاش تا كاره ساتى كوبانى وكومه لكوژى كورد نه هاته ئاراوه، ريكخراوه سياسيه كانى روژئاوا قايل به دانيشتن بو دابه ش كردنى ده سه لات نه بون.

ئه مه ش له به رده م كوردى روژهه لات دايه. بزوتنه وه ى داعش په ره ده ستينيت و بال ده خاته نيو ئيران. له ميژه برادارانى شيعه ، ريگايان به برا سوننه كانيان گرتووه، هيزى سياسى و نيزامى و ئابورى له ده ست شيعه دايه و گه ماروى سياسى و نيزامى و ئه منى به ده ورى هه ريمه سوننه كان له ئيراند ميژويكى ٣٠ ساله ى هه يه. شه رى نيوان سوننه و شيعه به سه رپه رستى بيرو راى داعش له هه ردو لايه نه وه دور له باور نيه. ئيمه ى كورد نابى خومان تيكه لى ئه م شه ره كه ين، ئه مه ش به يه كگرتويي حيزبه سياسي و مه دنيه كان پيك ديت. 

كومارى ئيسلامى پتر له ٣٠ ساله كه توانيويه تى حيزبه سياسيه كان له خه لكى خويان دوور كاته وه. ئه حزابى سياسى كورد ناتوانن تا كاتيك كوده نگيان نه بيت و به رنامه و پروگراميكى كارآمه يان نه بيت بگرينه وه نيو خه لكى كوردستان.

كومارى ئيسلامى پتر له ٢١ ساله كه ريبه رانى كوردى روژهه لات و به رپرسانى ئه و ريكخراوانه ي له خه لكى خويان دور كردوه ته وه، يان ته بعيد و بو هه ندرانيان ناردوون. ريبه رانى كورديش بو به رجه وه ندى ده ست كه وته كانى باشور چاوه روانن،  روويكيان له روژ هه لاته و رويكيان له باشور. له واقيع دا كومارى ئيسلامى به كايه كردن به كارتى شورشى باشور، گه وره ترين هيز و باشترين و تواناترين روله كانى گه لى كوردى روژهه لاتى له كمپه كاندا قول به ست كردووه. ئه م كاره ده بيت به هاو كويى و هاو دهنگى هه مو ريكخراوه كانى روژهه لات خاتيمه بدريت.

كومارى ئيسلامى به راسپاردنى جارو بار له م ريكخراوه،  يان ئه و ريكخراوى سياسى بو موزاكيره، توانيويه تى وه ك به لگه يكى باش دژ به بزوتنه وى كوردى روژ هه لات كه لكى لى وه رگريت. به باورى من ته نيا به ره ى يه كگرتوى كورد ده توانى به ر له پيلانى موزاكيره له گه ل ئه م لايه ن و ئه و لايه ندا بگريت. ريكخراوه كورديه كان ده بى ئاگادار بن كه هيچ لايه نيكى كوردى ناتوانيت به بى كوده نگى ريكخراوه كانى كه له موزاكيرات له گه ل كومارى ئيسلاميدا سه ركه ويت و له نيهايه ت دا له هه ردو لا ده بيت.

زور به داخه وه كه پاش تيپه ربونى ٣٥ سال له ژيانى كومارى ئيسلامى تا ئيستا ئالترناتيويكى ديموكراتيك نه هاتوه ته ئاراوه.كورد به ته نيا خوى نه ى توانيوه وه  وه ناش توانيت ئالترناتيوى پاش كومارى ئيسلامى بيت و له نه بونى ئالترناتيوى سه راسه ريش دا ته مه نى رژيمى ديكتاتورى كومارى ئيسلامى هه ربه رده وام ده بيت. ديسان پيداويستى به ره ى يه كگرتوى كورد بو پيوندى له گه ل ئوپوزسيونى دمكرات و ئازديخوازى نه ته وه كانى ديكه ى ئيرانى دا، يان ته نانه ت بو كارى سياسى نيو خو وه ك به رنامه ى سه ره كى كورد ديته كاياوه.

ئه زمونى باشور سه لماندويه تى كه سه ربه خوى و خه بات بو ئازادى و سه ربه ستى گه له كه مان نيازى به كارى ديپلوماسى و ئيشى لابى كردن له ده ره وى كوردستاندا هه يه. شان به شانى خه باتى نيو خو، پاراستنى هيزى به رگرى نيزامى و پيشمه رگه، پيداويستى كادر و پسپورى ئاگادار به سياست و ياساى نيو نه ته وى و چالاك له پيوندى كومه لايه تى له ده ره ى وه لات كاريكى گرنگه. به داخه وه روژهه لاتى كوردستان له م بواره دا زور كزو و لاوازه و پيم وايه هيچ كام له حيزبه كان تواناى كار و ئيشى كارامه يان له م بواره دا نيه. به ره ى يه كگرتوى كورد ده توانيت ئه ندامه كانى ريكخراوه كورديه كان بو يه ك ئامانجى سه ره كى كو كاته وه و له كارى موازى و بى ئاكام دا بيان پاريزيت.

هه ر كومه لگايه ك له كاتى به ربه ره كانى له گه ل تيك هه لچونه كومه لايه تيه كاندا به لانى كه م له ٧ فاز يان بوار تى ده په ريت كه هه ر كام له م بوارانه تايبه ت مه ندى خوى هه يه. ئه مه ده توانيت چالاكيه كى سيفيل يان مه دنى بيت يان ده توانيت بزوتنه و يان شور شيك بيت. زانيارى دروست له سه ر ئاستى سايكو لوژى و كومه لايه تى خه لك بو ريكخراوه سياسى و به رپرسانى ئه وبزوتنه وه زور گرنگه. به باورى من به بى زانستى له سه ر ئه م بوارانه ئينتزارى هه لسان و بزوتنه وه يك له خه لك دور له مه نتيق و عه قلانيتى سياسيه. هه ربزوتنه وه يك سه ره تا له فازي ته هيج يان ئيحساسيه و ه ده ست پي ده كات، خه لك له يكترين هيز و توانا ده گرن و چاو له كوده نگى و ره فتارى به كو مه ل ده كه ن و ئه گه ر كوسپ و چه له مه يه ك نه يه ته گورى به رو ئامانجه كه ي ده چيته پيشه وه، ليره دايه كه ريبه رانى سياسى ده بى هيدايه تى خه لك بگرنه ئه ستو، ئه گه ر له م فازيه دا ريبه ر و يان ريكخراوه يه ك له گوري دا نه بيت، كو مه لگا له ئينتزار دا ده مينيته وه، يان ئه گه ر سه ركوت بكريت و جوابيكى ئه و تو له لايه ن هيزى به رگرى نه دريته وه ده چيته فازى شوك و ناباورى و پاشان له فازى ترس و نائه منى دا ده مينى ته وه. 

سه ركوت كردنى بزوتنه و يان سه رهه لدانيكى كومه لايه تى بوخوى چ له بارى جسته ئى وه ك قول بست كردن، زيندان و ئه شكه نجه و ئيعدامى ئه ندامان له ماوه يه كى كورت دا ده توانيت بو ماوه يه كى دريژ خايه ن له سه ركوت كردنى سايكولوژيدا بمينيته وه و به چه شنيك نائوميدى و بى باورى به يه ك و به كومه لگاو و به حيزبه سياسيه كان و به داهاتو  تا مودايه كى زور بمينى ته وه. هوى ئه م باسه م ئه ويه كه گه لى كورد له روژ هه لاتدا وه هه روه ها حيزبه كورديه كانى روژهه لاتيش به م ريگا دا تى په ر بوون. ئيستا له فازى ئه لتيام يان چاك بونه وه ى روحى و سايكولوژى دان، نه سلى نوى كوردى روژ هه لات پى گه يشتو هيچ كام له م فازانه ى تى په ر نه كردووه، هيز و تواناى گورانكارى و خه باتى هه يه، تينوى شورش بو رزگارى وه لاته. به لام  وه ك موشكليكى گرنگ ريبه رانى ئيمه نه سلى تازه پى گه يشتوى پر ئوميد و هيوا نين، ريبه رانى ئيمه ماندو و ده ست به ئه ژنو ويستاوه ن تا موعجزيه يك له لايه كه وه بيت و ئه وان رو له ولات كه نه وه. له راستيدا ئه وان ئه و گه نجانى بون كه شورشيان ده ست پي كرد و ئيستاش ده بيت ريگا به نسلى نوى بدن كه ئه وان شورشي روژهه لات له خموكى سياسى دا رزگار بكن. به باورى من ريبه رانى ئه يسته ى ئه حزابى روژ هه لاتى به پيك هينانى به ريه كى يه كگرتوى ئه حزابى سياسى ، روژهه لاتى كوردستان ده گه ينه ئه و ئاسته ى كه له قه واره و شايسته گى ئه و بزوتنه وه و خه لكى خوراگرى روژهه لاتى كوردستاندايه.      

Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and
Freedom

free stats

وتوويژى كاك سامان ريشه ساحيب له گه ل دكتور ئازادى موراديان سه بارت به پشتيوانى خه لكى خوراگرى روژهه لات له خه بات و جنگاورى خه لكى كوبانى و روژئاواى كوردستان

وتوويژى كاك سامان ريشه ساحيب له گه ل دكتور ئازادى موراديان سه بارت به پشتيوانى خه لكى خوراگرى روژهه لات له خه بات و جنگاورى خه لكى كوبانى و روژئاواى كوردستان

١٠\١٢\Azad_Kobane_09٢٠١٤

ئاسوى روژهه لات: ههر وەک ئاگادارن لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا  لە هەموو شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات،خەڵکی هەمیشە خۆڕاگر و خەباتگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان  بە هاتنە سەر شەقام پشتیوانی خۆیانیان بۆ خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی، هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ئێوە لەم بابەتە چییە؟

خوراگرى خه لك و شه روانانى كورد له كوبانى دژ به گروپي دوله تى ئيسلامى داعش له هه ل و مرجيك دا بو كه ئه م گروپه پاش تيك شكاندنى به شيكى به رچاو له سوپاى نوى عيراق و هيزى سه ربازى ئه م ولاته له شارى موسل و چه ن شارى گه وره ى سوننه كان له باكورى عيراق،  رويان له هه ريمى كوردستان له باشورى كوردستان كرده بو و كاره ساتيكى ده لته زين و كومه ل كوژيه كى گه وره يان له ده ڤه رى شنگال پيك هينابو كه تا ئيستاش به رده وامه. له لايه كى كه يه وه هيرشى به رفراوانيان بو هه ريمى كوردستان تا راده يه ك مه ترسى دار بو كه مه قوى لى كه وته وه كه به بى يارمه تى فرياره سى هيزى ئاسمانى ئه مريكا ، هه ولير ده كوته ژير ده سه لاتى داعشه وه. جا ئاله م كاته دا ده بينين كه شه روانانى كوبانى به هه مو هيزو توانايانه وه شيرانه له به رانبه ر دره نده خويى و كو مه ل كوژى داعش دا را ده ويستن و ده بنه هيمايه ك بو بزوتنه وه ى رزگارى خوازى گه لانى چه وساوه ى جيهان.

خه لكى روژهه لاتى كوردستانيش كه به باورى من خه لكيكى زانا به مافى چاره نوسى گه لى كورد و هه روه ها خه لكيكن كه ئه زمونى چ ن شورشى گه وره يان هه يه كه به داخه وه هيچ كام له و ئه زمونانه به ئامانجى سه ركى بزوتنه وه كه نه گه يشتن و له ته منى منداليدا جوانه مرگ بوون. جا من پيم وايه كه كوردى روژهه لاتى كوردستان ئه زمونى شه كه ستى رابوردوى خوى و خه ونى داهاتوى خوى له شورشي به ربلاو و فه راوان و زيندوى روژئاوا، ره وتى ديموكراسى خوازى و پروسه ى ئاشتى باكور و ئه زمونى گه نجى سه ربه خويى باشوردا ده بينيت.

پيوندى و تيكه ل بوون كوردى هه مو پارچه كانى كوردستان له كاتى شورشى لايه نيك داله ميژه بينراوه و هه رئيستاش به روونى ديبينين. زور دوور نه روين له كاتى دامه زرانى هه ريمى كوردستان و له پاش تيك شكاندنى ديكتاتورى سه دام دا، روژهه لاتى كوردستان له خوشى سه ركه وتنى كوردى باشور له شه قامه كانى روژهه لات خوشيان كردووه و له كاتى سه خه لتيشدا هاورى و هاوكارى باشور بوون. ده بى له بيرمان نه چيت كه روژهه لات و بزوتنه وى روژهه لات له ميژه خوى كردووه ته قوربانى باشور و له زور خواستى ره واى خوى چاوى پوشاندووه له به رئه وى كه ئه م هه ريمه سه ركه وتو بيت و بگاته ئه و ئاسته ى كه يارمه تى پارچه كانى كه بدات.  روژهه لات له و په رى هه ستى نه ته وى و زور به رپرسانى له گه ل پارچه كانى كه ى كوردستاندا هه لس و كه وتى كردووه.

بلام ده بى بزانين كه له ژير چه پوك و ديكتاتورى كومارى ئيسلامى دا، له كاتيكدا كه هه موى روژهه لاتى كوردستان له ژير چاوديرى هيزى ئه منى و ئاسايش و هيزى نيزامى كومارى ئيسلامى دايه ، هه رچه شنه خو پيشاندان و رى پيوان و مانگرتنيك ده بيته هوى ده ست به سه ردا گرتن، زيندانى كردن و ئه شكنجه و ته نانه ت ئيعدامى چالاك وانان دا، ليره دايه كه چالاك وانى كورد له نيو ولاتدا ده بى له وپه رى زانياريه وه ئه ركى خوى به ريته پيشه وه. له چ ن سالى رابوردودا كومارى ئيسلامى به هه لسنگاندنى خوى له هه ل و مه رجه ى پارچه كانى كوردستان،  له گه ل خوپيشاندانه كانى نيو شه قامى كوردى روژه لات هه لسو كه وتى كردووه. جاروبا كاتيك كه به رجه وه ندى كومارى ئيسلامى له ئارادا بووه، به تايبه ت له به ربه ره كانى له گه ل ده وله تى توركيا، يان پيشتر دژ به سه دام حوسين، و ئيستاش داعش، به پاريزه وه هه ولى داوه كه ئيزنى خوپيشاندان  به كورده كان بدات، بلام هه ر له و كاتيش دا خالى سوورى بويان داناوه كه نابى له م خالانه تى په ربن. ئه مه ش له كاتيك دايه كه بوشايى ريكخراوى سياسى و مه دنى كوردي كه تواناى ري خستنى خه لكى بو شه قامه كان ببيت روون و ئاشكرايه.

ده بى بزانين كه زوربه ى خو پيشاندانه كان به تايبه ت كاتيك كه هاتووته سه ر ئيشى نه ته وه يى راسته و خو له لايه نى خه لكه وه هه لقولاو له هه ستى به رپرسانه ى خه لكى بووه.

پاش هيرشى فه ريا ره سى بو ئاواره كانى شه نگال له مانگى رابوردودا كه به راستى بى وينه بوو و خه لكى كوردى روژهه لات پيشانيان دا كه له خوبردوويى مال و سه روه تيان هه يه و ئه مه ش له كاتيك دايه كه به راستى خه لك له ده ست ته نگيكى زور دان، و موشكيلى گوزه رانى ژيانى روژانه ى خويانيان هه يه.

خوپيشاندانى ئه و جاره ى روژهه لاتى كوردستان كه بو ئيدانه كردنى هيرشى داعيش، پشتگيرى كردن له روژئاوا و خه باتى قاره مانانه ى كوبانى بو، هه روه ها دژايه تى له گه ل دوله تى توركيا دا كه ريگه ى له هه مو چ شنه يارمه تى به شه روانانى كوبانى به سته بو و وه به ديپلوماسيكى به رفراوان هه ولى ده دا كه ريگا له يارمه تى بو رزگارى كوبانى بگريت و له لايه كى كيشه وه به دانانى يه كيه تى پاراستنى گه ل له پال پ ك ك وه ئه م ريكخراوه و ه و به رگه رى قارمانه ى ئه وان وه ك ئه زمونيكى هاوشانى داعش له قه له م به دات.

توركيا له م ديپلوماسيه دا به رجه ونديه دريژخايه نه كانى ولاته كى ده دى ، كه يه ك له وان تيك شكانى بزوتنه وى كورد به ده ستى داعش، هيرشى توركيا بو پاراستنى سنوره كانى پاش تيك شكاندنى خوراگه رى كورد و ده ست به سه ردا كيشانى هه ريميكى به ربلاو  بوداهاتوى ولاته كى وه كونترولى بزوتنه وى كوردى باكور و روژئاوا وهه ر وه ها يارمه تى دان به و به شه ى له سوپاى ئازادى سوريا كه له ژير چاوديرى توركيا دايه به ربه ره كانى له گه ل رژيمى بشار ئه سه دا ده كه ن.

ليره دا به شيكى زور له به رجه وه نديه كانى كومارى ئيسلامى له دژايه تى له گه ل سياستى توركيا ده بيت و پيم وايه كه كومارى ئيسلامى ئيران پى ناخوش نه بوو كه له هه رچ شنه كه ره سه يه ك بو راوه ستاندنى ديپلوماسى توركيا و تيك شكانى ئه م پلانه ى كه لك وه رگه ريت.

ده بى ئاماژه  به م موزوعه ى بكه م كه ئة م كوده نگى له نيوان كومارى ئيسلامى و خوپيشاندرانى كورد به ماناى ئه وى نيه كه كومارى ئيسلامى ري خه رى ئه م خوپيشاندانانه بووه بلام تا ئه و جيگاى كه بوى كراوه هه ولى داوه كه ريگر بيت بو ئه وى كه خوپيشانده ران خالى سور تى په رينين. چاو خشكانديك بو ئه و چ ن كه سه ى كه ده ستگير كراوه ن  يان زه بر خراوه ته سه ريان پيشان ده دات، هه ركات خوپيشاندران ئالاى كوردستانيان به رزو كردووه ته وه، يان داواى سه ربه خوى و كوردستانى ئازاديان كردووه هيرش كراوه ته سه ريان.

كه  مپينى با كوبانى له بير نه چيت كه به به شدارى چ ن كه سايه تى فارس پيك هاتبوو و مه قوى ئه وى ده چو كه ريكخراوه فارسا كان چاوى ليكه ن و پشتگيرى لى كه نه وه، ره نگدانه وه يه كى له ميدياى ناو خودا نه بو وه به م چ شنه به ئامانجى خوى كه مانگرتنى سه راسه رى له ئيراندا بو نه گه يشت. زور به ى مشتو مه رى ميدياى ناوخوى ئيران له سه ر مه ترسى داعش بووه و هه وليشان داوه كه خه لكيك كه خوپيشاندان ده كه ن ئه م مه ترسيه له شوعاره كانياندا بينه ئاراوه.

خوپيشاندان له دو پاريزگاى ئيلام و كرماشان زور به رچاو بو به چه شنيك كه تا ئيستا بو موزوعيكى نه ته وه يى نه هاتبوه ئاراوه، ئه م دوو پاريزگايش دو پاريزگان كه له به گويره ى ئامار زورينه ى شيعه ن وه يان سوننه نين.

له شاره كانى ديكه ى كوردستان كه زورينه ى خه لك به گويرى ئامار سوننه ن، بارودوخى چالاك وانانى كورد جياواز بووه و تاكيد له سه ر هه ستى نه ته وايه تى و كو ده نگى مالى كورد ئه ركيكى گه وره بووه.

به شيك له و چالاكيانه كه ده با به هاتايه ته ئاراوه ريخستنى شه قامى كوردى بو دژايه تى له گه ل بيروراى داعش دا بوه. بلام به هوى ناديار بوونى جياوازى نيوان بيروراى داعشي له گه ل بيروراى كورده سلفيه كان يان سوننه وه هابيه كانى كوردستان مه ترسى تيك هه لچون له نيوان لايه نگرانى ئه م لايه نانه له شه قامى كوردستان دا ده روات.

هه روه ها كه ئاماژه م پى كرد خوپيشاندانه كان، راسته و خو و له ژير جولانه وه ى هه ستى كوردايه تى دا بووه و من پيم وانيه كه هيچ كام له ريكخراوه سياسيه كانى ئوپوزوسيونى كورد له ئيراندا كاريگه رى ئه تويان له م خوپيشاندانه دا بوبيت. بى گومان پيوندى نزيكى خه لك چ له ريگاى هاتو چو بو كوردستانى باشور، ميديا و توره كومه لايه تيه كان و ئينترنت و به رنامه كانى رادوى و تلويزيونى كوردى و نيو نه ته وى تاسيريكى زورى له هه ستى خه لك دا بووه.

ئه گه ر ئاماژه يك به چ ن روژنامه ى نيوخوى ئيران له م روژانه دا بكه ين ، به جوانى بومان ده رده كه ويت كه ميدياى سه ر به كومارى ئيسلامى چ راسته و خو چ له ريگاى ميدياى چاكخوازي خوازه كانه وه هه وليان ئه وه ى بووه كه كورد و شه قامى كوردى به لاى خوياندا راكيشه ن. له چ ن روژنامه ى نيو خوى ئيراندا كوبانى وه ك به شيك له خاكى سوريه كه ئاريايى و ئيرانى نشينه نيو ده بريت و داوا ده كريت كه ده بيت ئه م كوردانه كه له واقيع دا ئيرانين بپاريزين. له روژنامه ى شه رق دا ئاماژه به چونيه تى هه لس و كه وتى دوله تى ئيسلامى و دوله تى توركيا له گه ل خوپيشاندران ده كريت و چون له توركيا كورد ده كوژريت و له ئيران له سه ر چاويان دا ده نين. له روژنامه ى ئيبتكاردا ده ليت كه خه لكى كورد له خو پيشاندانه كاندا شوعاريان داوه روحانى، روحانى، حيمايه ت له كوبانى، يان پشتگيرى له كورد پشتگيرى له شه ره فى ئيرانى، يان داعش جينايه ت ده كات، يو ان حيمايتى ده كات.  تا چ راده يه ك ئه م نوستراوانه راست بيت، به لام ده رى ده خات كه كومارى ئيسلامى هه ر له و كاتى دا كه له په ره سه ندنى خوپيشاندانى خه لك له سه ر شه قامه كان ترساوه،  به راشكاويش ئاگادارى له هه ستى خه لك بوه بو پشتگيرى له دوخى كورد و كوبانى، وه هه ولى كاناليزه كردنى خوپيشاندانه كانى داوه. ئه مه ش ئه و راستيه دينيته ئاراواه كه له روژهه لاتى كوردستاندا بوشايى ريكخراوه سياسيه كان بو كه لك وه رگرتن له هه ستى نه ته وى كورد بو ئيدامه ى خه باتى گه لى كورد خاليكى هه ره گرنگه.   

وتو ویژی جوتیار جاف لە گه ل د. ئازاد موراديان چاودێری سیاسی و چالاکوانی کورد لە ئەمریکا بو رۆژنامەی باس و ماڵپەری ئاژانسی باس نیوز

وتو ویژی جوتیار جاف لە گه ل د. ئازاد موراديان چاودێری سیاسی و چالاکوانی کورد لە ئەمریکا بو رۆژنامەی باس و ماڵپەری ئاژانسی باس نیوز 
٢٠ نويمبرى azad_knc_2010.jpg٢٠١٣

١ – بە بۆچوونی بەڕێزتان سەردانەکەی بەڕێز بارزانی بۆ دیاربەکر چی پەیامێکی نەتەوەیی پێيە؟

 پيشه كى ده بى بزانين كه سه ردانى به ريز مه سعود بارزانى بو ئامه د به ده عوه تى فرمى له لايه ن سه روك وه زيرانى ده وله تى توركيا ، ئاغاى ره جب ته يب ئوردوغانه وه بووه كه ئه مه ش خوى ده توانيت سه ره تاى قوناغيكى نوى له نيوانهه ريمى كوردستانى عيراق و ده وله تى توركيا دا بيت.

هه روه ها كه ده زانين حكومه تي هه ريمى كوردستانى عيراق وه ك ته نيا هه ريميكى سه ربه خوى كورد له روژ هه لاتى نيوه راستدا به دواى تيك شيكاندنى رژيمى سه دام حوسين و دامه زرانى سيستمى فيدراليزم له و لاتى عيراق دا به شيوازى دي فاكتو پيك هات كه به هوى ده ستورى بنه ره تى يان ياساى ئه ساسى ده وله تى فيدرالى عيراق له سه ربه خوئيه كى فه راوان له بارى ئابورى، سياسى، كولتورى و ته نانت ديپلوماسى وه كه لك ور ده گريت. له كاتى ئيستادا هه ريمى كوردستانى عيراق نه ته نيا وه ك به شيك له و لاتى عيراق له بارى گه شه سه ندنى ئابورى و سياسى و شيوازيكى نوى له ديموكراسى له نيو هه ريمه كه دا چاوى لى دكريت ، به لكو به هوى رولى نوى گه لى كورد له روژ هه لاتى نيوه راست دا، له ئاستى نيو نه ته وىش دا نيرخيكى زوري بو ريبه رانى كورد له باشورى كوردستان وه به تايبه ت به ريز مه سعود بارزانى پيك هيناوه. ئه مه ش ئه و باسه ده سه لمينيت كه له گه مه ى سياسى هه ريمه كه دا ، له گورانكارى له روژ هه لاتى نيوه راست دا كورد به يه كيك له خاله سه ركيه كانى ئه م گه مه ى سياسىه له قه له م ددريت.

من پيم وايه كه ره وتى ديموكراسى خوازى له توركيادا كه كوردي باكوريش به شيك له و ره وته يه، چ به هوى زور و زه برى ولاتانى يه كيه تى ئوروپاوه بيت، چ به هوى فيشارى ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا وه ، چ به هوى گورانكارى له روژهه لاتى نيوه راستدا، ئه م راستقينه ى به ده وله تى توركيا سه لماندووه كه به بى هاوكارى له گه ل كورداندا ناتوانيت هه ريميكى بى ئاژاوه ئيداره بكات. ئاغاى داوود ئوغلو ، وه زيرى ده ره وى توركيا و تيئوريسينى دكتورين هيمنايه تى هه ريمه كه ده زانىت كه له كاتيكدا كه پشيوون و نا ئه منى له سنوره كانى توركيا له لايه نى هاوسيه كانى عيراق و ئيران و سوريا دا له ئارادايه ، به بى بلگه ى برياوه ى كورد ناتوانى ئه من و ئاسايش بو سه رحه ده كانى خوى بگرينيته وه. جا من گورانكارى تاكتيكى له سياسه تى ده ره وى ئاغاى ره جب ته يب ئوردوغاturkey_photo_aa.jpgن و حيزبى داد و گه شه سه ندنى “ئا ك پ” له و بوارى دا ده بينم.

راسته ئه م سياسه ته ى ئاغاى ره جب ته يب ئوردوغان ته نانت له نيو باله كانى حيزبه كى دا ره خنه ى زورى لى گيراوه ، ئوردوغان به زمانيكى كه ، سياسه تى يه ك بان و دو هه واى گرتووه ته به ر ، له ئامه د و له هه ريمى كوردستان باسى كورد و برايه تى نيوان كورد و تورك ده كات به لام له ئه نكه ره به زمانيكى ده ژ به سياسه تى كوردى قسه ى ده كات.

ئه و شته ى كه ده بى بزانين ئه ويه كه گورانكاريكى زور له هه ريمه كدا له ئارا دايه و توركيا ناتوانيت دژ به و سياسه ته هه نگاو هه لگريت، به لام كات و زه مان خاليكى سه ركيه كه توركيا زور جار به فيروى داوه. ده بى بزانين كه توركيا پتر له ٢١ ساله كه به ر جه ونديه كانى خوى له هه ريمه كه دا به هوى دژايه تى له گه ل گه لى كورددا له ده ستى داوه و ئيستا هه ولى چاك كردنه وى ئه و سياسه تى هه يه. توركيا ده يه ويت كه لهغاوى ئه سپى سه ربه خويى كورد له ده ستى خويدا بگريت، ئه مه ش به شيك له و سياسه ته يه كه له رابوردودا له ريگاى سيستمى نيزامى و پوليسيه وه به ئه ستوى گرته بو، به لام ئيستا له لايه ن و لات يكگرته كانى ئمريكايشه وه هاندراوه كه ده بى روليكى زيادترى ببيت، چ بو سه قامگير كردنى وه لاته كى ، چ بو به ربه ره كانى له په ره سه ندنى ريكخراوه كانى سه ر به روسيا و ئيران و چ بو به رگيرى له هاتنه سه ركارى ئيسلامى سياسى راديكال له روژ هه لاتى نيوه راستدا. توركيا ده زانيت چ ئيران وه چ سوريا به هوى پشتيوانى روسيا و چين له به ربه ركانى له گه ل ولاتانى روژئاوايى دا ويستاوون و توركيا وه ك دوستى نزيكى ئمريكا وئه ندامى گره به ستى ئه منى ناتو ناتوانيت له مه ر ئه م كاره ساته بي هه له ست بيت. به م هه ويه و توركيا سياسه تى نزيك بونه وه به كوردى هه ر چوار پارچه ى ده گريته به ر به لام ئه مه به ماناى پيك هينانى و لاتيكى سه ربه خو بو كورد نيه به لكو پشتگيرى كردن له به شيك له سياست وانانى كورد ده كات كه له راستاى ئة م سياسه ته دا هه نگاو هه لگرن.

ده عوه تى فرمى سه روكى هه ريمى كوردستان به ريز مه سعود بارزانى ده توانيت له ئيدامه ى ئه م سياسه ته دا بيت:

– هه ر دو لايه ن باوريان به حه لى پرسى كورد له باكوردا له ريگاى ئاشتى خوازانه وه هه يه .

– هه ردولايه ن دژ به ده ست تيوه ردانى سوريا و ئيران له كار و بارى هه ريمه كه دان

– ژيانى ئاشتى خوازانه له سه ر سه رحه ده كانى هه ردو ولات دا و تا راده يه ك سنوردا بكريت كه له توافيقى دولايا نه دايه

– گه شه سه ندنى ئابورى هه ريمى كوردستان به بى يارمه تى ولاتى توركيا ناكريت، ولاتى توركياش ده زانيت كه گه شه سه ندنى ئابورى كوردستان ده توانى له به رجه وندى و مه نفه عه تى ئابوري توركيادا بيت

– خالى هه ره سه ره كى گورانكارى له هه ريمى كوردستاندا له باشورى كوردستانه وه ده ستى پى كردووه و هه ر گورانكاريه ك له پارچه كانى كه ى كوردستان به بى كه لك وه رگرتن له ئه زمونى باشورى كوردستان ناچيته ئاستيكى باور پي كرايه وه.

– له كاتيك دا كه باسى سه ربه خوى كوردستان له باكورى كوردستاندا بو سه ربه خوىى ئابورى و سياسى و كولتورى گورياوه ته وه، دانوساندى شيوازى نوى هه لس و كه ت له گه ل به شيك له كوردانى باكور كه هيشتا باوريان به سه ربه خويي كوردستان هه يه و چه كيان وه ك ئامرازيك به كار دينن بو وه ده ست هينانى ئيمتيازى زيادتر، به بى يارمه تى كه سايه تيه ك وه ك به ريز مه سعود بارزانى ناچيته پيشه وه. ئه مه ش بو مانايه كه به ريز بارزانى و سياسه ته كانى ده توانيت ببيته هوى كزى سياسه تى كاتى پ ك ك و ته نانه ت “ب د پ ” له باكورى كوردستاندا. به زمانيكى كه ده توانين بلين كه بيرو راى به ريز مه سعود بارزانى و حيزبه كى ده توانيت بيته هوى گورانكارى له و ده ستكوتانه ى كه ريبرانى كورد له باكوردا پي يان له سه رى داناوه.

– سه ردانى به ريز بارزانى بو ئامه د به هه رهويه كه وه بيت بووه ته هوى دابه ش بونى بيروراى گه شتى خه لك له شه قامى كوردى دا.

 راسته سه فه رى به ريزيان بو ئامه د به جل و به رگى كوردى و به ئالاى كوردستانه وه و پيشكه ش كردنى ووتار به زمانى كوردى له شارى گه وره ى كوردان ئامه د له حوزورى هه زاران كه س دا و له به ر شاشه ى تله ويزيوندا ده ست كه وتيكى ميژوييه، بلام هه مومان ده زانين كه ئه و ده ست كه وته برهه مى خه باتى هه زاران پيشمه رگه و چالاك وانى كورده كه بو سه ربه خوى كورد ستان خه باتيان كردووه و به ديان جار له زيندان خراون ، ئه شكنجه كراون و له مافى ئينسانى شاروندى بي به ش كراون. ئاسانكارى بو حه زورى به ريز مه سعود بارزانى له ئامه د دا هه رچه ند ده ست كه وتى ديپلوماسى كورده بلام به خوينى هه زاران شه هيدى كورد پيك هاتووه و ئاغاى ره جب ته يب ئوردوغانى گه يانوه ته ئه و ئاسته كه نيوى كوردستان و كورد و ريبه رانى كورد مه لاموستفا بارزانى و قازى مو حه ممه د ى نه مر به زمان دا بيريت. به ريز مه سعود بارزانى پاش ٢١ سال به فرمى رو له باكور ده كات و ئاغاى ئوردوغان پاش ١١ سال سه ر له سيهمين شارى گه ورى تركيا، ئامه د ده دات ، ئه مه سه ره تاى گواستنه وى پرسى كورد له باكور له ريگاى شه رى چه كدارى بو ديالوگى ئاشتى خوازانه يه كه ده بيت وه ك هه نگاويكى ميژويى بناستريت.

سه ردانى به ريز مه سعود بارزانى بو ئامه له واقيعدا ئه وى سه لماند كه “ب د پ ” هاوكات له وى كه په يگه يكى زور به رچاوى له نيو كوردانى باكوردا هه يه، به لام له قه يرانى سياسى له نيوخويدا يه ك ده نگى و هاوده نگى نيه و ئه مه ش ده توانيت له هه لبژاردنه كانى داهاتودا خوى نيشان بدات. “ب د پ” به راشكاويه وه پرسيار له به ريز مه سعود بارزانى ده كات كه ئايا سه ردانى به ريزيان له ئامه د به ده عوتى ئاغاى ئوردوغان له به رجه وندى و خزمه ت به كورد و حيزبه كورديه كاندا بووه يان خزمه ت به ئاغاى ئوردوغان و حيزبه كى ” ئآ ك پ ” له به ر به ركانى ئيستا له شه قامى كوردستان دا. ب پ د ده ليت كه ولام دانه وه به ده عوه تى  ” ئآ ك پ ” و ئاغاى ئوردوغان زيادتر بو پروپاگانداى سياسى و خه ر كردنه وى ده نگ له شاره گه وره كانى كوردستانى وه ك ئامه د ده بيت.

ئايا حوزورى به ريز مه سعود بارزانى له نيوان به شيك له كوردى باكوردا ده توانيت ره وتى ئاشتى نيوان ده وله تى تورك و “پ ك ك ” به خاته مه ترسيه وه، بو مانايه كه دوله تى تورك به جي ئه وى كه رو له “ب د پى” وه “پ ك ك” و ريبه رانى ئه و بكات، روى له به ريز بارزانى بكات تا به لاواز كردنى پيگه ى حيزبه كانى كوردستانى باكور به ئامانجه كانى خوى بگات. چه ند به ركه يى له نيوان شه قامى كوردى، له نيوان ريكخراوه كورديه كاندا به هه ر هويه ك كه پيك بيت له به رجه وندى كورد دا نيه، بلام ئه گر وه ك تاكتيكيك له هه ردو لايه ن چاوى لى بكريت، ده بيت بو يه ك خستنه وى مالى كوردى هه ر چوار چوار پارچه هه نگاو هه ل گيريت.

پيوندى له نيوان هه رچوار پارچه ى كوردستان، نيوان حيزبه سياسيه كانى كوردستاندا خاليكى سه ره كييه كه ده بى له په راويزى ئه م سه فه ره ى به ريز مه سعود بارزانى دا ليكولينه وى له سه ر بكريت. تا چ راده يه ك لايه نه سياسيه كانى كوردستان ده توانن له كارو بارى سياسى و پيونديه كانى يك تر دا ده خاله ت بكن. تا چ راده يك حيزبيكى سه ره كى كورد ده توانيت له به رجه وندى خويدا يان له به رجه وندى ئه و سياسه تي كه باورى پي هه يه پيوندى له گه ل ده سه لاتدارانى ولاتانى هه ريمه كه دا بگريت. رخنه له سه ر پيونديه كانى حيزبه سه ركيه كان له گه ل حكومه تى ئه و ولاتانى كه كوردي به سه ر دا دابه ش كراوه له سه ده ى پيشودا به سه دان جار بووه و ئيستاش هه ربه رده وامه. رخنه له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه كيه تى له سالانى پاش هاتنه سه ركارى كومارى ئيسلامى هيشتا له ئارا دايه. كوردى باكوريش رخنه يان له لايه نى كوردى باشور بووه بو ده ست تى وردان له كار و بارى ئه و پارچه دا. حيزبه سه ره كيه كانى روژ هه لاتى كوردستان يك ده نگه ن له ده خاله تى پ ك ك له كاروبارى روژ هه لاتى كوردستان دا و هه لسوكوته كان و سياسته كانى پ ك ك له مه ر روژ هه لاتى كوردستان به دروست نازانن. باسى كوردستانى روژ ئاواش به شيكه له و گرفتانه ى كه بووه ته هوى ره خنه له حيزبه سه ره كيه كانى باشور و باكورى كوردستان. ريكخراوه كورديه كانى هه ر چوار پارچه ده بيت له سه ر ميزى ديالوگى مالى كوردا ولامدرى گه لى گورد بن. هه ول بو پيك هاتنى كونگره ى نه ته وى كورد هه ر به هوى به شيك له م قه يرانانه وه دى نه هاتووه. ئايا سه ردانى به ريز بارزانى بو ئامه د ده توانيت ئال و گور له هاوسه نگى نيوان ريبه ران و ريكخراوه كورديه كان پيك بينيت به و مه رجه ى كه ببيته هوى دامه زرانى كونگره ى نه ته وى كورد له داهاتويه كى نزيك دا؟

٢-ئەم سەردانەی بەڕێزيان تا چەندە ڕێخۆشکەرە بۆ پەرەپێدانی گۆرانکاری لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد و سەقامگیری ئاشتی لە نێوان کورد و تورکیادا؟

هه ر وه ها كه له ولامى پرسيارى سه ره وه ئاماژه م پي داسه قامگيرى ئاشتى له نيوانى كوردستانى باشور وه ك هه ريميكى به رواله ت سه ربه خو و ولاتى مه زنى توركيا ده توانيت ببيته هوى سه قامگيرى ئاشتى له نيو خوى توركياشدا به تايبه ت كاتيك كه ره وتى ديموكراسى خوازى توركيا به حه لىى پرسى كورد له توركيه دا بستراوه ته وه.

ولاتى توركيه هاوپه يمانى ناتو و زيادترين هيزى نيزامى ناتوى له روژ هه لاتى نيو راستدا هه يه، له لايه كى كه يه وه هه ريمى كوردستان ده ست كه وتى شه رى ئمريكا و ولاتانى فره هيزه له شه رى دژ به تيرور بو دابين كردنى ديموكراسى له هه ريمه كه دايه، واته هه ردولا له ژير چاوديرى ئه مريكا دان، چ له به ربه ره كانى دژ به ئيسلامى فونده مينتاليستى سياسى و راديكال، چ له دژايه تى له گه ل سياسه تى دژ به ئمريكا له روژهه لاتى نيوه راست دا. هه رچن هه ردولا هاوپيمانى ئيستراتيژيكى يه ك نين به لام له م كاتى دا له پال يه كه وه ده توانن ديالوگيكى كارامه يان ببيت.

هه رچن له سياسه تدا ده لين دوستايه تى و دوژمنايه تى تا سه ر نيه، بلام دبى بزانين كه چ كورد، چ تورك پيويستيان به يه ك هه يه و ئه م پيويستيه ش به زور هويه وه له به رجه وندى هه ردو لايه ندايه. به لام به باورى من براوه ى ئه م پيونديانه له م كاتيدا ده توانيت ولاتى توركيا بيت، بلام ئه مه به ماناى ئه وى نيه كه هه ل و مه رجى كورد هه رله م ئاستى دا ده مينيته وه. گه شه سه ندنى ئابورى كوردستان پيداويستى به پول و سه رمايه ى بيانى هه يه، ئه م سه رمايه و سامانه كاتيك ديته ئاراوه كه سه قامگيرى سياسى و ئابورى له هه ريمه كه دا پيك هاته بيت. سامانه سروشتيه كانى كوردستانى باشور كه بريتيه له نه وت و گاز به بى يارمه تى ولاتى توركيا ناچيته بازاره كانى ئورپايه وه، ولاتى توركيا كه تا ئيستا زوربه ى پيويستى خوى بو گاز و نه وت له ريگاى ئيران و ئازه ربايجان و چن وه لاتى كه وه وه ده ست خه ستووه ، ئيستا به هاتنه ئاراى نه وتى كوردستانى باشور، وه نه زيكى ئه و به خه تى گواستنه وى نه وتى به نده رى جيهان ، توركياى هانداوه كه به شيكى زور له گره به سته ئابوريه كانى له گه ل ئيران دا كه م كاته وه. ده بى بليم كه ئه و سال چ به هوى فيشار و خواستى ولاته يكگرتوه كانى ئمريكا وه چ به هوى به رجه وندى سياسى و ديپلوماسى كرينى نه وت و گاز له لايه ن توركيا له ئيران روى له كزى ناوه. گرى به ستى كرينى ١٠٢٠٠٠ بوشكه نه وت له ئيران له لايه ن توركيا له كاتيك دا كه گرى به ستى كرينى ٢٠٠٠٠٠ بوشكه نه وتى كوردستان و ١٠ ميلياردى چوار گوش (موكه عه ب) گازى كوردستان گومانى ئه وى ده چيت كه توركيه گره به سته ئابوريه كانى له گه ل ئيراندا كزتر كاته وه. ئه مه ش له كاتيك دايه كه ده ست كه وت و گرى به ستى نه وت و گازى كوردستان چ له لايه ن برپرسانى دوله تى عيراق و ئاغاى ماليكى سه روك وزيران و چ له لايه ن كوشكى سه پى ئمريكا يه وه له ژير پرسياريه كى گه وره دايه. هه رچ ن نه زيكى هه ريمى كوردستانى عيراق و ده وله تى توركيا له لايه نى كوشكى سپيه وه به هه نگاويكى گرنگ له قه له م دراوه بلام هه ر له و كاتيشدا به هه ردولايه ن راگه يندراوه كه به بى پرسى دوله تى عيراق ئه و گرى به ستانه ياسائى نيه.

به رپرسانى هه ريمى كوردستان به جوانى ده زانن كه سه ربه خوى ئابورى به بى هاوكارى توركيا له به رهه م هينان و گوازتنه وى نه وت و گاز دا پيك نايه ت، و هه روه ها ده زانن كه ئه گر توركيا حازر بيت كه ١٧ له سه دى ده ست كه وتى نه وت و گاز راسته و خو راده ستى هه ريمى كوردستان كاته وه ، كورد ديتر نيازى به ده ست دريژ كردن له به غداد بو به شي ١٧ له سه دى بودجه ى ولاتى عيراق نابيت. هه ربه م هويه هه ردولايه نى كورد و تورك به جوانى له م گه مه ى تازه ئاگادارن. دوله تى تورك له زور لايه نه وه دژايه تى خوى له گه ل سياسه ته كانى ماليكى نيشان داوه وه وه ك به راوه ى ئه م گه مه يه به دواى خير و مه نفه عه تى زيادتر دا ده گريت. ده بى ئاماژة به م خاله ى بكم كه له سالى رابوردودا هه ريمى كوردستان دو هه مين شه ريكى تيجارى و بازه رگانى توركيا له جيهاندا بووه دواى ولاتى ئالمانيا. ئاستى پيونديه كانى ئابورى له سالى رابوردو به ١٧ ميليارد دولار گه يشتووه، له بارى ديپلوماسيه وه له ئاستى به رزى سه روك وه زيران به يه كه وه پيونديان هه يه ، و له سه ر گورانكارى له هه ريمه كه دا پيوندى نزيكيان هه يه. سه فه رى به ريز مه سعود بارزانى به ف

رمى وه ك سه روكى هه ريمى كوردستان بو ولاتى توركيا ( شارى ئامه د) ده بى به م پيونديانه ئيزافه بكريت. ئه وى كه ده وله تى توركيا تا چ راده يه ك پابه ند به م نزيكايه تيه ى تاكتيكى نه ئيستراتيژيك له گه ل هه ريمى كوردستان دايه ده گريته وه به رولى سياست وانان و ديپلوماسى كورد. راسته ئه وى كه كوردستان پله ى دوهه مى پيوندى ئابورى له گه ل توركيا دا هه يه، بلام ئه مه به و مانا نيه كه توركيا كاتيك كه به رجه ونديه كانى ئيزنى بدات رو له ئيران يان عيراق بو لابه ردنى هه ريمى كوردستان وه ك شه ريگى ئابورى و سياسى نه كات. راسته كه ئيستا ئه جنداى هه ريمى كوردستان و دوله تى توركيا سه باره ت به روژ ئاوا ى كوردستان له يه كه وه نه زيك بووه ته وه بلام ئه م نزيكايه تيه تا كى ده توانيت بمينيته وه. راسته كه جيگه و پيگه ى هه ريمى كوردستان له ئاستى نيو نه ته وى دا بو ئاستيكى به رز گوزراوه تو، و راسته كه ئيستا پتر له ٢١ ولات كونسولخانه ى خويان له باشورى كوردستان هه يه و به هوى گه شه سه ندنى ئابورى هه ريمه وه ريژه ى ئه م ولاتانه له به رز بونه وه دايه، بلام ده بى بزانين كه بستنه وى هه ريم به ئابورى نه وت و گاز و سه رچاوه سامانه سروشتيه كان له كاتيكدا كه هه موى گرى به ستة ئابوريه كان به گورانكاريه سياسيه كانه وه بستراوه ته وه، هه ر چه شنه گورانكارى سياسى له هه ريمه كه دا، نزيك بونه وه ى عيراق به توركيا، نزيك بونه وى ئيران به ولاتانى هه ريم و لابردنى گه ماروى ئابورى به سه ر ئيراندا ده توانيت وه زعى ئابورى باشورى كوردستان بخاته مه ترسيه وه.

هه ريمى كوردستانى عيراق هه ريميكى داخراوه، به بى پيوندى ئابورى و سياسى له گه ل هاوسيكانيدا ناتوانيت سامانه سروشتيه كانى خوى كه نه وت و گازه بو بازار ئوروپيه كان بگوزيته وه و هه ر به م هويه وه ده سه لاتى سياسى له كوردستاندا بستراوه ته وه به شيوازى هه لسو كه وت له گه ل گه وره ترين شه ريكى ئابورى خوى توركيا كه ١٧ ميليارد گره بستى ئابورى له گه ليدا هه يه، سه ر چاوه ى سه ربه خوى هه ريمى كوردستانى عيراق بستراوه ته وه به سامانه سروشتيه كانيه وه داهاتى ئه م سامانه سروشتيانه و به رهه مه كانى ئه و بستراوه ته وه به پيوندى له گه ل ولاتى توركيه دا.

د. ئازاد موراديان :

به رپرسى كوميتته ى كورده كانى نيشته جى ئەمریکا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران، ئه ندامى كونگره ى نه ته وى كورد- ئه مريكاى باكور

وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

voa_kurdish_banner.jpg

وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

dakhil_shemo.jpg

وتو ويژ له لايه ن ده خيل شه مو

١٦ مانگي سپتمبرى ٢٠١٢

به‌یانی روژى هه‌ینی له‌ شـاری نیوتاونی ویلایه‌تی که‌نه‌تیکتی ئه‌مه‌ریکا كوريكي ته مه ن ٢٠ ساله به نيوى “ئاده‌م لانزا” چووه‌ نێو قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایـیه‌وه‌ به نيوى سندى هووك و له‌وێ نزیکه‌ی ٢٦ که‌سی کوشـت که‌ ٢٠ یان منداڵی خوێندکار بوون که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان پـێنج بۆ ده‌ سـاڵ بووه.

 گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ گوڵه‌نه‌بڕی له‌شکری ڕه‌شی له‌به‌ردابووه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی خۆی کرد به‌ نێو قوتابخانه‌که‌دا و ده‌ستڕێژی کرده‌ سه‌ر منداڵان و مامۆستاکانیان له‌ دوو پۆلدا. به‌رپرسی خوێندنگاکه‌ش له‌ نێو کوژراوه‌کاندا بوو.ژماره‌یه‌ک له‌ کوژراوه‌کانیش مامۆسـتا و کارمه‌ندی قوتابخه‌نه‌که‌ بوون، له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که‌ دایکی خۆشی له‌ ماڵه‌وه‌ کوشتووه‌ به‌ر له‌وه‌ی هێرش بکاته‌ سه‌ر خوێندنگاکه‌.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 گولـله‌ی ته‌قاندووه‌ خۆی کوشـتووه‌.
شه‌وی هه‌ینی سه‌دان که‌س له‌ کڵێسایه‌کی نیوتاون بوون بۆ پرسه‌ی قوربانیان له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی شارۆچکه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاش ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن هۆی کاره‌ساته‌که‌ چی بوو. فه‌رماندار دانێل مالۆی به‌ ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند ” ئه‌مڕۆ به‌ڵایه‌ک ڕووی له‌ شارۆچکه‌که‌مان کرد”.
azad_muradian_6sep11.jpg
  سه باره ت به م كاره ساته ده خيل شه مو له به شي كوردى ده نگى ئمريكا گفتگويه كى كردوه له  گه ل دكتور ئازاد ى موراديان پوسپورى روانناسى له وه لايه تى كاليفورنيا له سه ر هوى ئه م كاره ساته له وه لاته يه كگرته كانى ئمريكا، كاردانه وى ئه م جور كاره ساتانه له سه ر كومه لگاى ئمريكى و به چه شيوازيك بنه ماله كان ده توانن له كاردانه وى سايكولوژى ٦ه م كاره ساته كم كه نه وه.

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند هه‌مو دایک و باوکێک له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌م کاره‌ساته‌ دڵگران بوون. داوای کردارێکی کاریگه‌ری کرد بۆ ڕێگاگرتن له‌ کاره‌ساتی هاوشێوه‌. وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که‌ ڕایگه‌یاند.

sandy_hook.jpg

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg

دوکتور ئازاد موراديان له وتوويژيك دا له گه ل به شى كوردى ده نگى ئه مريكا: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه

voa_kurdish_banner.jpg

دوکتور ئازاد موراديان له وتوويژيك دا له گه ل به شى كوردى ده نگى ئه مريكا: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian
Salah Piroty

09.12.2013

گرووپی یه‌کگرتووی ئێرانی و کوردستانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز نێلسۆن ماندێلا، سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ له‌ ده‌ست دانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ جیهانی یه‌ ده‌ربڕێوه‌.  له‌ به‌شێکی نامه‌که‌دا هاتوه‌:”به‌ڕیز ماندێلا له‌ سه‌رانسه‌ری ماوه‌ی ژیانی خۆی هێمای قاره‌مانێک له‌ خه‌بات دژی نژاد په‌ره‌ستی و نه‌بوونی داد بوو. ئه‌و نه‌ته‌نیا بۆ ئافریکای باشوور به‌ڵکو له‌ ڕاده‌ی جیهانیش دا هه‌وڵ و به‌رخودانی  له‌ هه‌موو قۆناخه‌کانی خه‌بات بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ چاوی ڕێبه‌رێکی مه‌زن چاوی لێ بکه‌ن”.له‌ وتووێژیکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، که‌ ڕێکخراوه‌که‌ی یه‌کیک له‌ ئه‌وانه‌ بوو نامه‌که‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز ماندێلا ناردووه‌ ده‌ڵێت، ‘وێڕای ڕێز گرتن له‌ خۆڕاگری ناوبراو، له‌ سه‌ر ئه‌و ڕیبازه‌ی ماندیلا پێمان داگرتوه‌ که‌ ئێمه‌ش وه‌ک کورد که‌ مافمان زۆر پێ شێل کراوه‌، پێمان وایه‌ ڕۆژێک ده‌توانین به‌ مافی گه‌له‌که‌مان بگه‌ین.

هه‌روه‌ها کاک ئازاد ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و کرد ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ شاری لۆس ئانجلێس له‌ کۆنفرانسی به‌ بۆنه‌ی  65 ساڵیادی په‌سند کردنی مافه‌ بنچینه‌یی یه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌  په‌سند کرا گه‌لێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وڵاتانی جۆربه‌جۆر، له‌ نێویاندا هه‌ر له‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس ڕابگره‌ هه‌تا ئامریکای لاتین، تێیدا به‌شداریان کرد.

کاک ئازادی ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا  به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئاستی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ دوای هاتنه‌ سه‌رکاری ڕووحانی باسکرا که‌ به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌ی زۆری له‌ ئه‌و له‌ سێداره‌دراوانه‌ له‌ کورده‌کان بوونه‌ و هه‌روه‌ها باسی  که‌مپێنێکی له‌ ئێران کرد که‌ له‌ دژی ئێعدام کردن دا به‌رده‌وامه.

وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان

دکتۆر ئازاد مورادیان: به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆک ئوباما سه روه رى ئمريكاى به ديپلوماسى روسيا دوراند

دکتۆر ئازاد مورادیان:  به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆک ئوباما سه روه رى ئمريكاى به ديپلوماسى روسيا دوراند

Jani Diylan

11.09.2013

VOA_ObamaSpeech_Azad_091113له‌ ئێوارانی رۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئوباما سه‌باره‌ت به‌ شیانی هێڕش بردنه‌ سه‌ر سوریا وتارێکی پێشکه‌ش  به‌ ئه‌مریکاییه‌کان و جیهان  کرد .

له‌ وتو وێژێکی ڕاسته‌ و خۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئوباما ده‌ڵێت” هه‌ر وه‌ک هه‌مووتان ده‌زانن له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا ئه‌م ده‌مه‌ قڕه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کات  سه‌رۆک ئوباما  به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌جێت له‌ هێزی سه‌ربازی که‌ڵک وه‌ربگرێت وه‌ یاخود گوێ به‌و کاره‌ دیپلوماسیه‌ بدات یان ئه‌و هه‌وڵه‌ دیپلوماسیه‌ که‌ روسیا و برێک له‌ وڵاتانی تر که‌ ده‌ستیان پێ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرن له‌ کردارێکی له‌شکه‌ری به‌ باوه‌ری من ئه‌و مه‌ترسیه‌ بوو که‌ سه‌رۆک ئوباما ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت به‌ جێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی سوریا به‌رگری بکات، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ته‌نی دا به‌وه‌ی که‌ پێشنیاری روسیا وه‌ پێشنیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه‌ چالاکیه‌کی سه‌ربازی په‌سه‌ند بکات که‌ له‌ رێگای دیپلۆماسیه‌ به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر ئه‌و فیشارانه‌ که‌ سوریا له‌ چه‌کی کیمیاوی له‌ کرداره‌ له‌شکه‌ریه‌کانیدا که‌ڵک وه‌ر نه‌گرێت”.
  + بو گوى دان به پروگرامه كانى رادوى له سه ر وينه ى زيره وه كليك كه ن
  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

دوکتور ئازاد:”ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین

پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران

دوکتور ئازاد:”ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.

دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا - هه‌ینی 20ی جولای 2013دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا – هه‌ینی 20ی جولای 2013
Salah Piroty

22.07.2013

دوو ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران کۆبوونه‌وه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسی له‌ ئێران ده‌ڵێت وێڕای ئاماژه‌ کردن به‌ پێ شیكردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ ئێران هه‌روه‌ها ناوی 52 که‌س له‌چالاکانی کوردمان بۆ دکتور شه‌هید دابین کرد که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی- یه‌وه‌ بڕیاری مه‌رگیان له‌ سه‌ردراوه‌.

هه‌روه‌ها دوکتور ئازاد ده‌ڵێت دۆخی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ ئێران، پێ ڕانه‌گه‌یشتن به‌ گرفته‌کانی جه‌سته‌یی و پزشکی و هه‌روها دۆخی ناله‌به‌ری کوڵبه‌رانی کورد و کوشتن و بریندار کردنیان بابه‌ته‌کانی تری تاو وتۆ کردن له‌ گه‌ڵ ڕایپۆرتێری تایبه‌تی یو ئێن بوون.

له‌ کۆتایی دا دوکتور ئازاد جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ “ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.  ده‌بێت به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراو به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌فته‌ر (ئافیسه‌) که‌ی بینرین و نابی که‌متر خه‌می بکه‌ین”.

وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان

http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2013/07/22/6126af4b-332a-42aa-86a2-8f1625e44616.mp3  

Source: http://www.dengiamerika.com/content/interview/1706424.html

مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌وره بووندا

مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌وره بووندا

Jani Diylan

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian29.05.2013

شاری لۆس ئه‌نجلس به‌ 10 میلۆن دانشتوو دوه‌مین هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌مریکایه‌ پاش نیویورک و هه‌ره‌ ئێرانی نشینترین شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ێ کورده‌کانی دانیشتۆێ ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران و هه‌ر وه‌ها ڕه‌وانناس له‌و شاره‌ مه‌زنه‌دا و له‌ مانگی ژولای سیمینارێکی ره‌وانناسی هه‌یه‌ که‌ باس له‌ چه‌ندین بابه‌ت ده‌کات له‌ نێوانیان ” حق ﺍنتخاب و تصميم گيري در ﺩوﺭان کودکی و ﺍثرات ﺁن دﺭ دﻭرﺍن بزرﺭگسالی” واته‌ مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌ورابووندا که‌ بۆ من بابه‌تێکی سه‌رنج ڕاکێش بوو و له‌و بڕوایه‌دام بۆ کۆمه‌ڵگای کوردیش سوودێکی زۆری هه‌یه‌. به‌ باشمان زانی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڤپه‌ێڤینه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ساز بده‌ێن به‌و هیوایه‌ێ گوێگران و بیسه‌رانمان که‌ڵک له‌ دید و بۆچوونه‌کانی وه‌ر بگرن و یاریده‌ده‌ر بێت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یان و هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵه‌کانیاندا.
دکتۆر ئازاد له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت” بی گومان ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌نرخن و ده‌زانم چ وه‌کو کورد له‌ هه‌نده‌ران وه‌ یاخود وه‌کو کورد له‌ نێو وڵات ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌توانی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌. ئه‌و ده‌ڵی ئێمه‌ دوو ده‌ورانی زۆر کاریگه‌رمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئێمه‌ ئه‌و ده‌ورانی منداڵیه،‌ ته‌وای باری له‌شی مرۆڤ و ته‌ندرووستی مرۆڤ وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ کێشه‌کانی ده‌روونی مرۆڤ له‌و ده‌ورانه‌ خۆێ ده‌گرێت وه‌ یاخود درووست ده‌بێت به‌ڵام کاتێک ته‌مه‌ن دێته‌ ده‌وره‌ێ مێر منداڵی تا ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌گی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ێ مرۆڤ له‌ داهاتوودا پێی ده‌گات یان پێی ناگات هه‌موو له‌و ده‌ورانه‌دا خڕ بوه‌ته‌وه‌”.

دکتۆر ئازاد مورادیان

Source: http://www.dengiamerika.com/content/article/1670758.html

Mp3 link: http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/manual/2013/05/29/593ea668-e056-4336-b240-f1fcdb4e2b01.mp3

مێزگردێ سه‌باره‌ت به‌ ٢١ مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

مێزگردێ سه‌باره‌ت به‌ ٢١ مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

سه لاح پيروتى
25.04.2013

 دوکتور سارن ئازه‌ر، دوکتور ئازاد مورادیان و کاک زاهید پێش بینی ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر ته‌له‌ڤزیون بۆ به‌شی کوردی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ هه‌م له‌ گه‌ل ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان ده‌چێته‌ پێشی و هه‌م کاری ڕاگه‌یاندن  کاریگه‌رێکی زیاتر له‌ جارانی ده‌بێت.

دوکتور سارن ئازه‌ر سه‌رۆکی کۆمه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کانادا ده‌ستپێکی ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕووداوێکی چاره‌نووس ساز ناوزه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جار ئێمه‌ له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان ا، ئه‌و تواناییه‌مان په‌یدا کرد که‌ له‌ بار و دۆخی یه‌کتر ئاگادار بین و بۆ یه‌که‌م جار، هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز بۆ 40 ملیۆن کورد دانا که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بتوانیت ڕادیۆیه‌ک دابمه‌زرێنێت خزمه‌تی کولتور، که‌سایه‌تی ، ده‌نگ و بوونی گه‌لی کورد بکات.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌ر‌پرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران — شاری کالیفۆرنیا , ئاماژه‌ی به‌ ئاسته‌م بوونی ئه‌و دۆخه‌ ده‌کات که‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا تێیدا ده‌ستی به‌ کار کرد و ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 1992 وه‌ که‌ ئه‌م ڕادیۆیه‌ له‌ سه‌ر کاری به‌رده‌وامه‌،  له‌ هه‌ول و مه‌رجێکی دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ تێک هه‌ڵچوون له‌ ناوچه‌ی هه‌ریمی کوردی تێدا ده‌ژیت ڕووی دا، واتا مه‌سه‌له‌ی کیمیایی باران له‌ کوردستان ،که‌ به‌ داخه‌وه‌ بێده‌نگێکی زۆری لێکراوه‌، ئه‌و کات له‌ ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کوردیان نه‌ده‌ناسی.

زاهێد که‌ریمی، به‌رپرسی کومه‌ڵی کورده‌کانی باشووری ئوسترالیا و خه‌باتکاری سیاسی وێڕای به‌ ڕاست بێژزانینی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا  ئاماژه‌ به‌ گرینگی تۆره‌کانی تری راگه‌یه‌ندنی گشتی به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی ئێستادا ده‌کات و ده‌ڵێت ڕادیۆ کاتێک دامه‌زرا که‌ تۆڕه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ئێنترنێت و فه‌یس بووک له‌ گۆڕێدانه‌بوون و بۆیه‌ خه‌ڵک زیاتر ڕادیۆیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری به‌ کار دێنا، ئه‌گه‌ر چی ڕادیۆی دیکه‌ش هه‌بوون. به‌ڵام ئێستا گوێگرانی ڕادیۆ له‌ چاو جاران که‌متر بوه‌ که‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌کانی تری راگه‌یاندن وه‌ک فه‌یس بووک زانیاری وه‌رده‌گرن.

http://www.dengiamerika.com/content/interview/1649126.html

ده نگى كورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى و ئاشتى و ئازادى VOKRadio.com

  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg



Free shoutcast hosting

free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin