Category Archives: روانناسى

وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

voa_kurdish_banner.jpg

وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

dakhil_shemo.jpg

وتو ويژ له لايه ن ده خيل شه مو

١٦ مانگي سپتمبرى ٢٠١٢

به‌یانی روژى هه‌ینی له‌ شـاری نیوتاونی ویلایه‌تی که‌نه‌تیکتی ئه‌مه‌ریکا كوريكي ته مه ن ٢٠ ساله به نيوى “ئاده‌م لانزا” چووه‌ نێو قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایـیه‌وه‌ به نيوى سندى هووك و له‌وێ نزیکه‌ی ٢٦ که‌سی کوشـت که‌ ٢٠ یان منداڵی خوێندکار بوون که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان پـێنج بۆ ده‌ سـاڵ بووه.

 گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ گوڵه‌نه‌بڕی له‌شکری ڕه‌شی له‌به‌ردابووه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی خۆی کرد به‌ نێو قوتابخانه‌که‌دا و ده‌ستڕێژی کرده‌ سه‌ر منداڵان و مامۆستاکانیان له‌ دوو پۆلدا. به‌رپرسی خوێندنگاکه‌ش له‌ نێو کوژراوه‌کاندا بوو.ژماره‌یه‌ک له‌ کوژراوه‌کانیش مامۆسـتا و کارمه‌ندی قوتابخه‌نه‌که‌ بوون، له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که‌ دایکی خۆشی له‌ ماڵه‌وه‌ کوشتووه‌ به‌ر له‌وه‌ی هێرش بکاته‌ سه‌ر خوێندنگاکه‌.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 گولـله‌ی ته‌قاندووه‌ خۆی کوشـتووه‌.
شه‌وی هه‌ینی سه‌دان که‌س له‌ کڵێسایه‌کی نیوتاون بوون بۆ پرسه‌ی قوربانیان له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی شارۆچکه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاش ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن هۆی کاره‌ساته‌که‌ چی بوو. فه‌رماندار دانێل مالۆی به‌ ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند ” ئه‌مڕۆ به‌ڵایه‌ک ڕووی له‌ شارۆچکه‌که‌مان کرد”.
azad_muradian_6sep11.jpg
  سه باره ت به م كاره ساته ده خيل شه مو له به شي كوردى ده نگى ئمريكا گفتگويه كى كردوه له  گه ل دكتور ئازاد ى موراديان پوسپورى روانناسى له وه لايه تى كاليفورنيا له سه ر هوى ئه م كاره ساته له وه لاته يه كگرته كانى ئمريكا، كاردانه وى ئه م جور كاره ساتانه له سه ر كومه لگاى ئمريكى و به چه شيوازيك بنه ماله كان ده توانن له كاردانه وى سايكولوژى ٦ه م كاره ساته كم كه نه وه.

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند هه‌مو دایک و باوکێک له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌م کاره‌ساته‌ دڵگران بوون. داوای کردارێکی کاریگه‌ری کرد بۆ ڕێگاگرتن له‌ کاره‌ساتی هاوشێوه‌. وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که‌ ڕایگه‌یاند.

sandy_hook.jpg

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg

مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌وره بووندا

مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌وره بووندا

Jani Diylan

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian29.05.2013

شاری لۆس ئه‌نجلس به‌ 10 میلۆن دانشتوو دوه‌مین هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌مریکایه‌ پاش نیویورک و هه‌ره‌ ئێرانی نشینترین شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ێ کورده‌کانی دانیشتۆێ ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران و هه‌ر وه‌ها ڕه‌وانناس له‌و شاره‌ مه‌زنه‌دا و له‌ مانگی ژولای سیمینارێکی ره‌وانناسی هه‌یه‌ که‌ باس له‌ چه‌ندین بابه‌ت ده‌کات له‌ نێوانیان ” حق ﺍنتخاب و تصميم گيري در ﺩوﺭان کودکی و ﺍثرات ﺁن دﺭ دﻭرﺍن بزرﺭگسالی” واته‌ مافی هه‌ڵبژاردن و بریاردان له‌ کاتی مناڵی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌ کاتی گه‌ورابووندا که‌ بۆ من بابه‌تێکی سه‌رنج ڕاکێش بوو و له‌و بڕوایه‌دام بۆ کۆمه‌ڵگای کوردیش سوودێکی زۆری هه‌یه‌. به‌ باشمان زانی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڤپه‌ێڤینه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ساز بده‌ێن به‌و هیوایه‌ێ گوێگران و بیسه‌رانمان که‌ڵک له‌ دید و بۆچوونه‌کانی وه‌ر بگرن و یاریده‌ده‌ر بێت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یان و هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵه‌کانیاندا.
دکتۆر ئازاد له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت” بی گومان ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌نرخن و ده‌زانم چ وه‌کو کورد له‌ هه‌نده‌ران وه‌ یاخود وه‌کو کورد له‌ نێو وڵات ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌توانی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌. ئه‌و ده‌ڵی ئێمه‌ دوو ده‌ورانی زۆر کاریگه‌رمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئێمه‌ ئه‌و ده‌ورانی منداڵیه،‌ ته‌وای باری له‌شی مرۆڤ و ته‌ندرووستی مرۆڤ وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ کێشه‌کانی ده‌روونی مرۆڤ له‌و ده‌ورانه‌ خۆێ ده‌گرێت وه‌ یاخود درووست ده‌بێت به‌ڵام کاتێک ته‌مه‌ن دێته‌ ده‌وره‌ێ مێر منداڵی تا ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌گی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ێ مرۆڤ له‌ داهاتوودا پێی ده‌گات یان پێی ناگات هه‌موو له‌و ده‌ورانه‌دا خڕ بوه‌ته‌وه‌”.

دکتۆر ئازاد مورادیان

Source: http://www.dengiamerika.com/content/article/1670758.html

Mp3 link: http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/manual/2013/05/29/593ea668-e056-4336-b240-f1fcdb4e2b01.mp3

د. ئازاد مورادیان بۆ گوڵان: هەر كاتێك رێژ ەی ژنان لە كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كەم بێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێت

د. ئازاد مورادیان بۆ گوڵان: هەر كاتێك رێژ ەی ژنان لە كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كەم بێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێتgulan_interview_azad_04.jpg

  November 13, 2012

  • گوڵان – كۆمەڵایەتید.ئازاد مورادیان،  دەروونناس و پسپۆری كێشەی خێزانی و ئەندامی فەرمی رێكخراوی دەروونناسانی خێزان لە ئەمریكا، لەهەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ (گوڵان) تیشك دەخاتە سەر كۆسپە‌كانی بەردەم دەستەبەركردنی مافی یە‌كسانی ژن و پیاو لە كۆمە‌ڵگەی كوردی و هاوكات چەندین رێكاری زانستی بۆ بنبڕكردنی دیاردەی توندوتێژی خێزانی دەخاتەڕوو.
  • گوڵان: كۆسپە‌كانی بەردەم دەستەبەركردنی مافی یە‌كسانی ژن و پیاو بەگشتی لە كۆمە‌ڵگەی كوردی چین؟

    د. ئازاد مورادیان: نەك لە كۆمەڵگەی كوردی، بەڵكو لە گشت كۆمەڵگەی ئینسانی لەمێژووی كۆنەوە تا هەنووكە، ئەو بوارە زۆر ئاڵوگۆڕی بە‌سە‌ردا هاتووە، دەسەڵاتی پیاوسالاری بە هۆی gulan_interview_azad_01.jpgكارامە‌یی جە‌ستەیی پیاوان لە‌ بە‌ربە‌ركانێی سروشتدا جێگیركرا و بێ‌ خواستی ژنان بەسەریاندا سەپێندراوە، بە هاتنی ئایینەكانیش پیاوان وە‌ك یاسایەكی نافورمی دەستیان بە‌سە‌ر نە‌ریتە‌ ئایینی و كەلتوورییە‌كاندا گە‌رت و بە ‌درێژایی میژوو توانییان نیوە‌ی كۆمەڵگە لە ‌بە‌رژەوندی خۆیاندا بچە‌وسێننە‌وە. مە‌بە‌ستم لە‌م دە‌ستپێكە‌ ئە‌وەیە كە پێویستە بزانین گۆڕانكاری لە‌ ژیانی ژنان و یەكسانكردنی مافەكانیان لەگەڵ پیاو بەتایبەتی لە وڵاتانی گەشەنەكردوودا كارێكی ئاسان و ئاسایی نییە، ئەوە پێویستی بە‌دە‌یان ساڵ كار و پلانی بەردەوامی هوشیاركردنەوە هەیە، چونكە پێویستی بە گۆڕانكاڕی لە‌ ژێرخانە ‌بنە‌ڕە‌تییە‌كانی ئایین و كەلتوور هەیە. تە‌مە‌نی نە‌ریت، ئایین و كەلتووریش پتر لە ‌سە‌دان ساڵە، هەربە‌و هۆیە‌وە، ‌بە‌بێ كارو پلانی فرە‌لایە‌ن، زۆر دژوارە كە ‌لە‌ مەودایەكی كورتدا گۆڕانكارییەكی زۆری بە‌سە‌ردا بێت، بەڵام بە كە‌ڵكوە‌رگرتن لە‌یاسا، دەكرێت تا رادەیەكی زۆر نادادپەروەرییەكان كەم بكرێتەوە, واتە ‌یاسا دە‌توانێت مانایە‌كی نوێ بۆ هەڵسوكە‌وتی نێوان ژن و پیاو بدۆزێتە‌وە‌و بە ‌كارێكی درێژخایە‌نیش بەختەوەری خێزانی زیاتر مسۆگەر دەبێت. لە یاسای خێزانیدا پێویستە ئەوە دەستنیشان بكرێت كە ژنان مافی ئە‌وە‌یان هەبێت بە ئارەزووی خۆیان هاوسەر گیری بكەن، دوور بن لە بەشوودانی بەزۆرەمڵی، مافی تە‌ڵاق و جیابوونە‌وە‌یان هەبێت و لە كاتی واشدا منداڵ بەپێی توانای دارایی دایك و باوك بە‌خێو بكرێت. نەك بە زۆر تەنیا بە باوكی بدرێت. یاسا دە‌بێت ە‌بە‌رژە‌وەندی منداڵەكە رەچاو بكات، نە‌ك ‌نە‌ریت و كەلتوور. هەروەها پێویستە یاسا لە دژی نەریتی چەندژنی بێت، كە سەدان كێشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە.
  • گوڵان: دیارە گۆڕانكاری ریشەیی لە ئایین و ئایینزاكانی كۆمەڵگەی ئایینیدا كارێكی دژوارە، گەر واز لەو رەهەندە بێنین، چ رێكارێكی دیكە هەیە كە بتوانێت مافی ئافرەتان لە كۆمەڵگەی كوردی دەستەبەر بكات؟
  • د. ئازاد مورادیان: وەڵامدانە‌وە‌ بە‌و پرسیارە‌ كارێكی ئاسان نییە، بەڵام وەك سەرەكیترین رێكار پێویستە پێشەكی گۆڕانكاری لە ئەندێشە و فكر و بۆچوونی پیاوان بەرامبەر بە مافی ژنان بكرێ‌، دە‌بێ ئەوەش بزانین كە‌ پیاوان وە‌ك نیوە‌ی كۆمەڵگە كە‌ مە‌نفە‌عە‌تی تایبە‌تی خۆیان لە‌ چە‌وساندنەوەی ژناندا دەبینن، ‌بە‌ئاسانی دە‌ست لە‌و دەسكەوتەیان هەڵناگرن. پیاوان هە‌موو تایبە‌تمە‌ندی ژیانیان لە‌باری جە‌ستە‌یی، دەروونی، خوشگوزرانی و هەروەها پایە‌و پلە‌ و دە‌سە‌ڵات و پارە‌یان، لە ‌داگیركردنی مافی ژناندا دیوە‌تە‌وە. بۆیە ژنانیش دەبێت وە‌ك چینێك كە‌ لە مێژوویەكی دوور و د‌رێژ لە‌ توانا‌كانی خۆیان كە‌ڵكیان وە‌رنە‌گرتووە، بۆ دەستەبەركردنی مافە زەوتكراوەكانیان بێنە مەیدان و gulan_interview_azad_02.jpgكاری بەردەوامی بۆ بكەن
  • .
  • گوڵان: كۆمەڵگەی كوردی بۆ هوشیاری تاكەكەسی لەو بوارەدا چ خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت و جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوودا چییە؟
  • د. ئازاد مورادیان: بێگومان كۆمەڵگەی كوردە‌واری بە‌تە‌واوی كۆمەڵگەیەكی تە‌عریف نەكراوە. زانیاری و لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌سە‌ر ئە‌م كۆمەڵگەیە زور كز و لاوازە، وە‌ك پسپۆرێكی دەروونناس پێموایە چارەسەری كێشەكەو دۆزینەوەی ‌رێگەچارە‌یە‌كی گونجاو، بە‌بێ پشتبە‌ستن بە لێكۆڵینەوە و ‌زانیاری باوەڕ پێكراو ئەستەمە. لەلایەكی دیكەوە ئێمە وەكو كورد لە‌ بواری سیستمی ئابووری و كۆمە‌ڵایە‌تییەوە دەبێت بزانین كە ‌لە‌ قۆناخی تێپە‌ڕكردنی سیستمی كۆن لە‌گە‌ڵ (مودێڕنیسم)داین. لە‌ زۆربە‌ی وڵاتانی ئەورووپی ‌فورم یان شێوازێكی دیاریكراو بۆ ئە‌م تێپە‌ڕكردنە هە‌یە. ئەوان زیاتر لە ‌پێنج سەدەیە كە ‌لە ‌دە‌ورانی رونیسانس تێپە‌ڕیون، گەرچی هێشتا لە‌ بنە‌ماكانی سە‌رەتاییدا سە‌بارە‌ت بە‌مافی ژ‌نان ماونە‌تە‌وە، بەڵام كاری بەرچاویشیان كردووە و زۆر قۆناخیشیان بڕیوە. بەڵام ئێمە وەكوو كۆمەڵگەی كوردی تا ‌ئێستاش لە ‌بە‌شێكی ‌كوردستانی گەورە گیرۆدەی سیستمی عە‌شیرە‌تین، لە ‌بە‌شێكی دیكەی هێشتا سیستمی كۆنی ئاغا و رە‌عیە‌تیمان هە‌یە، گەرچی لە ‌بە‌شێكیش سیستمی كاری پیشەیی و سە‌رمایە‌داری و كارگە و كۆمپانیای پێشكە‌وتوومان هە‌یە، بەڵام بەگشتی زۆر قۆناخمان ماوە بۆ ئەوەی بتوانین لە ‌بواری كەلتووری و نەریتی و كۆمەڵایەتییەوە گۆڕانكاری بەرچاو بكەین.
  • مەودای نێوان سوننە‌ت و مودێڕنیسم زۆر بەرفراوان و دوورو درێژە‌. ‌ئێمە‌ زۆر شتی ناحە‌زمان لە ‌كۆمە‌ڵگەی كوردە‌واریدا هە‌یە. هاوكات وە‌ك نە‌تە‌وە‌یەكی ژێردە‌ست كە ‌ئێستا ئاسۆیەكی رووناكمان لە ‌پێش چاودایە و هەرێمی كوردستان تا رادەیەك لەو بندەستییە رزگاركراوە، كەچی دە‌بینین زۆر جار تاك و لایەنی سیاسی بە ‌ئیفرات و تە‌فریتی سیاسی و كۆمەڵایەتی كێشە دروست دەكەن. ئیتر بە ‌چ چە‌شنێك ئە‌م كۆمەڵگەیە دە‌توانێ ئەو دە‌ورانی گوزارە ‌تێپە‌ڕ بكات؟ لە بری ئەوە دەبوا بە هەموو لایەكەوە بە تاك و كۆی كۆمەڵگە و بە هەموو لایەنە حكوومی و ناحكوومییەكانیشەوە، كاریان بۆ ئەوە بكردایە كە ‌مودێڕنیسم و باوەڕی پێشكەوتووانە‌ خۆی بە سەر سیستمی كۆندا زاڵ بكات، كە ‌پە‌شتی بە ‌نە‌ریت و ئایین بەستووە. خۆنەهێشتنەوە لە ژێر تەوقی نەریتیدا ‌شە‌ڕێكی نەرمی زانستییانەی گەرەكە كە گۆڕانكاری فكری دروست بكات، هەتا لەو نەریتە ناڕەواكان خۆمان رزگار نەكەین، ئەوا بەردەوام یان ‌جاروبار ژنانی كوژراو لە ‌نێو شە‌قام و كوڵان و دەشت و ناوماڵی بنە‌ماڵە‌كانی كورد، چ ‌لە‌ نێو هەرێمە ‌كوردییە‌كان و چ ‌لە ‌كۆمەڵگەی كورد لە هەندران دە‌بینین.
  • گوڵان: بۆ ئەوەی یەكسانی ژن و پیاو لە مافەكانیاندا بەرجەستە بكرێن، لە رووی زانستی دروونناسییەوە وەك پسپۆرێك لەو بوارەدا، چ رێكارگەلێك بۆ گۆڕانكاری لە ‌سیستمی راهێنانی تاك و كۆمەڵگە پێشنیار دەكەی؟
  •  
  • د. ئازاد مورادیان: سایكۆلۆژی وە‌ك زانستێك تایبە‌تمە‌ندی دە‌خاتە‌سە‌ر تاكە‌كە‌س و باوەڕی بە گۆڕانكاری تاكە‌كە‌سی هەیە، بە‌ڵام كاتێك ئایین، كەلتوور، باری ئابووری و كومە‌ڵایە‌تی و هەروە‌ها سیاسی كۆسپ دروست بكەن، دە‌بینین ‌بە گۆڕانكاری تاكە‌كە‌سی گۆڕانكاری بە‌رچاو لە ‌كۆمە‌ڵگەدا نایێتە‌ئاراوە. لەو دۆخەدا تاك تە‌نانە‌ت خە‌ونە‌كانیشی پە‌شت بەو ‌نە‌ریتە چەسپاوانەی ناو كۆمەڵگەكە دە‌بە‌ستێت. gulan_interview_azad_03.jpg
  • سەبارەت بە گۆڕانكاری لە‌ سیستمی راهێنانی تاك و كۆمەڵگەش پێویستە پێشەكی ئامانجی بە‌رپرسانی سیاسی و كاربە‌دە‌ستانی وڵات گۆڕانكاریی ئەرێنی لە ‌كۆمەڵگەدا بێت، گەر ئەو ئامانجەیان هەبێت، ئەوا بێگومان كاریشی بۆ دەكەن و بە پلانێكی د‌رێژخایە‌ن، سیستمی فێركردن و بارهێنان و راهێنانی تاك دەگۆڕن.
  • دیارە مەبەست لە گۆڕانكاری ئەرێنی گەڕانەوە بۆ سیستمە كۆنەكان نییە، بەڵكو هەنگاونانە بەرەو سیستمێكی نوێ كە لە‌هەموو بوارێكدا دان بە ‌یە‌كسانی هەر دوو رەگەزی (نێر و مێ)ی ژن و پیاودا بنێت. ئەوەش لە بونیادەوە دەبێت كاری بۆ بكەن، واتە هەر لە قۆناغەكانی سەرەتای خوێندنەوە، قوتابخانە‌ دەبێت ناوەندێك بێت كە كوڕانی قوتابی فێربكات رێز بۆ كچان دابنێن و ئە‌وان وە‌ك مرۆڤێكی هاوسە‌نگ و هاوشانی خۆیان چاو لێ بكەن، هەروەها دەبێت هەر دوو رەگەزەكە لە مەترسییەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە یەكتری لە هەموو روویەكەوە ئاگادار بكەنەوە. تا منداڵ بزانێت توندوتیژی جە‌ستە‌یی، نە‌فسی و دەروونی چییە و كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەمارگیری، بێ‌ بایەخكردنی یەكتر، بەگژیەكتردا چوون و بەكارهێنانی توندوتیژییان بۆ روون بكەنەوە. هاوكات دەبێت لە سیستمی نوێی پەروەردەدا منداڵ فێری ئەوە بكرێت كە بە پاڵپشتی یاسا بەرگری لە مافی خۆی و كەسایەتی خۆی بكات، كە لەم كاتەدا پێویستە پێشتر پڕۆژەیاسایەك بۆ ئەو بەرگریكردنە پەسەند كرابێت و یاسایەك هەبێت. هەروەها لەو سیستمە نوێیەدا دەبێت لە ‌تایبە‌تمە‌ندكردنی كار و پیشە ‌بو ژنان و پیاوان دووری بكرێت، واتە پێویستە هەركەسێك بەخواستی تاكە‌كە‌سی خۆی بەبێ‌ هیچ جیاوازییەك پیشەكەی هەڵبژێرێت و ئاسانكاریشی بۆ بكرێت. نەك بۆ نموونە پەرستاری و مامۆستایی بۆ ژنان و فڕۆكەوانی و كەشتیوانی تەنیا بۆ پیاوان بێت. لە سیاسەتكردن و بەڕێوەبردنی وڵاتیش پێویستە هەردوو رەگەز رۆڵیان هەبێت.
  • گوڵان: ئایا تێكەڵكردنی كچان و كوڕان لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن تا چەند لەو ئامانجە نزیكمان دەكاتەوە؟
  • د. ئازاد مورادیان: بێگومان زۆربەی بۆچوونەكانی پیاو بەرامبەر بە ژن لە ساڵانی سەرەتایی و ناوەندیی خوێندن دروست دەبن، بۆیە جیاكردنە‌وی قوتابخانەكان و تایبەتكردنی بە كچ یان كوڕ، زیانی زۆرەو هیچ سوودێكی نییە، زانیاری لە‌سە‌ر بنە‌ماكانی روانین لە ‌مافی ژنان و بڕوابوون بە مافی هاوسە‌نگ، لە‌مە‌كتەبە‌كانە‌وە‌ دەچێتە ‌نێو كۆمەڵگە، بەمەش كاریگەری زۆری لە نەهێشتن و كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان دەبێت.
  • گوڵان: ئەی رۆڵی میدیا و رێكخراوەكانی ناحكوومی لەو بوارەدا چییە و دەبێت چی بكەن؟
  • د. ئازاد مورادیان: رۆڵی میدیا لەو بوارەدا زۆر بەرچاوەو هیچی لە قوتابخانەكان كەمتر نییە. میدیا دەتوانێت بە‌هەموو چە‌شنێك و بە ‌كە‌ڵك وە‌رگرتن لە تواناكانی، لەهەموو روویەكەوە زانیاری و هوشیاری تەواو بە تاكی كۆمەڵگە بدات، پێویستە ‌لە‌ڕێگەی فیلم و شانۆ، گفتوگۆ لەگەڵ كەسانی شارەزا و زانایانەوە یارمە‌تی سیستمی پەروەردە بدات، تەنانەت لەو بوارەدا ریكلامی زۆریشی بۆ بكات. رۆڵی رێكخراوە ‌ناحكوومییە‌كانیش زۆر بە‌نرخە‌، كە ‌بە ‌پشتبەستن بە ‌كە‌سایە‌تی خۆبە‌خە‌ش و بە‌و پەیوەندییانەی كە ‌لە‌گە‌ڵ خە‌ڵكدا هەیانە،‌ ببنە‌پاڵپشتێك بو ئە‌م مە‌بە‌ستە، كە دەتوانن لە ‌ئە‌زموونی سیستمی نێونە‌تە‌وی و دە‌ستكە‌وتە‌كانی ئە‌وان كەڵك وەربگرن، ئەوە خاڵێكی زۆر گرنگە ‌كە ‌دە‌بێ پێش هەموو لایەك حكومە‌ت رەچاوی بكات.
  • گوڵان: بێگومان باری ئابووریی سەربەخۆی ئافرەتان، كاریگەری بەرچاوی لە دەستەبەركردنی مافەكانیاندا هەیە، لەو بوارەدا چ گۆڕانكارییەك لە‌سیستمی ئابووری – سیاسی كوردستاندا پێویستە بكرێت؟
  • د. ئازاد مورادیان: ئە‌ركی سە‌رە‌كی دە‌وڵە‌تە‌ ‌كە‌ هاوسە‌نگی و یە‌كسانی لە‌ دابینكردنی كار و پیشە ‌بۆ ژنان و پیاوان بەبێ‌ جیاوازی دابین بكات. بێگومان ئە‌وەش لە‌ بە‌رژە‌وندی خاوەن كار و بازاڕ و سوودی خاوە‌ن سە‌رمایە‌دا نییە، بەڵام پەرلەمان بە‌دە‌ركردنی یاسایەكی تایبەت دەتوانێت بە‌ر لە ‌بێ عە‌داڵە‌تی لەو بوارە‌دا بگرێت. حكومەتیش نابێت بێ‌ پلان بێت، پێویستە بۆ بە‌هێزكردنی ژنان لە ‌رێگەی كار و پیشە‌وە پلانی هەبێت. چونكە سە‌ربە‌خۆیی ئابووری لە‌ڕووی سایكۆلۆژییە‌وە‌ ورە و هێزێكی باش بە ژنان دەبەخشێت. ئەگەر سەیری كۆمەڵگە بكەین، دەبینین بەتایبەتی ژنانی ماڵەوە بەهۆی نەبوونی ئابوورییەكی سەربەخۆ زۆرجار لە‌ژیانیاندا توندوتیژی بەرامبەریان قبووڵ دە‌كە‌ن. بە‌داخە‌وە نەك لە كوردستان، بەڵكو ‌لە‌ زۆربە‌ی و‌ڵاتانی جیهاندا ڕێژە‌ی ژنان لە‌ ناوەندی بڕیاردانی سیاسیدا كە‌مە. تا كاتێك رێژە‌ی ژنان لە كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كەم بێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێت. بە ئاوڕدانەوەیەك لە وڵاتانی ئیسكاندیناوی، وە‌ك (سوئید، فینلاند، دانیمارك و نەرویج) دەبینین بە‌زیادبوونی رێژە‌ی ژنان لە‌كار و باری سیاسی و ئابووریدا رێوە توندوتیژی بە‌رامبەر بە ژن زۆر كەم بووە.
  • Source:http://www.gulan-media.com

  • به سوپاسیکی تایبه ت  بو کاک  سالار حیسامی ، بو هه مو  زحمه تکانی

د. ئازاد مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ره‌وانی په‌لاماره‌‌کانی ١١ ی سيپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ل کی ئه‌مه‌ریکا ده‌دويت

voa_kurdish_banner.jpg

له‌ لایه‌ن Haider Karim

 سي شه‌ممه‌, ٦ی مانگی نوى ٢٠١١

روژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا یادی ده‌ ساله‌ی په‌لاماره‌ تیروریستییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ 11 ی سيپته‌مبه‌ر کرانه‌‌ سه‌ر ولایه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ترس و دله‌راوکيیه‌کی زوری لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکرد.

 د. مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ڕه‌وانی په‌لاماره‌‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

د. مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ره‌وانی په‌لاماره‌‌کانی 11 ی سيپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ لکی ئه‌مه‌ریکا ده‌دويت

پاش تيه‌ربوونی ده‌ سال به‌ سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ ئایا ئارامی ره‌وانی لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکردوته‌وه‌؟.

دکتۆر ئازاد سه‌باره‌ت به گاریگه‌ری قانونی نیشتیمان په‌روه‌ری به‌سه‌ر ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان گوتی ئه‌و قانوونی نیشتیمان په‌روه‌ری‌یه‌ که‌ پاش په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ داندراوه‌ کاری کردۆته‌ سه‌ر ئازادی تاکه‌ که‌سی و هه‌تا کۆمه‌ڵگاشه‌وه‌، زۆر یه‌ک له‌ کار و ئیشه‌کانی تاکه‌ که‌سی له‌ ئه‌مه‌ریکا ئێستا له‌ ژێر چاودێریدایه‌ بگره‌ له‌ کڕینی شته‌وه‌ به‌ ڕێگای کرێدیت کارته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ناردنی نامه‌ و په‌یام بۆ یه‌کتری هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ژێر چاودێریدان

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 13:05 خوله‌که‌.

 :گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه‌
Windows Media | MP3

Source: http://www.voanews.com/kurdish/news/dr_azad_moradian_6sep11-129335233.html

د. ئازاد مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ره‌وانی په‌لاماره‌‌کانی ١١ ی سيپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ل کی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوي

voa_kurdish_banner.jpg

 له‌ لایه‌ن Haider Karim

 سي شه‌ممه‌, ٦ی مانگی نوى ٢٠١١

روژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا یادی ده‌ ساله‌ی په‌لاماره‌ تیروریستییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ 11 ی سيپته‌مبه‌ر کرانه‌‌ سه‌ر ولایه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ترس و دله‌راوکيیه‌کی زوری لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکرد.

 د. مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ڕه‌وانی په‌لاماره‌‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

د. مورادیان له‌ باره‌ی کاریگه‌ری ره‌وانی په‌لاماره‌‌کانی 11 ی سيپته‌مبه‌ر به‌ سه‌ر خه‌ لکی ئه‌مه‌ریکا ده‌دويت

پاش تيه‌ربوونی ده‌ سال به‌ سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ ئایا ئارامی ره‌وانی لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکردوته‌وه‌؟.

دکتور ئازاد مورادیان ره‌وانناس له‌ شاری لوس ئه‌نجلیسی ویلایه‌تی کالیفورنیا له‌ وتوويژيکدا له‌گه‌ل هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له‌ نيوان ئه‌م ده‌ ساله‌دا به‌ شيوازی جور به‌ جور خه‌لک دووباره‌ دیمه‌نه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌ هزریاندا زیندوبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر کاریگه‌ری و ئاسه‌واری ره‌وانی ئه‌و کاره‌ساته‌یه‌ له‌سه‌ر بیرورای خه‌لک له‌م ده‌ ساله‌دا.

دکتۆر ئازاد سه‌باره‌ت به گاریگه‌ری قانونی نیشتیمان په‌روه‌ری به‌سه‌ر ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان گوتی ئه‌و قانوونی نیشتیمان په‌روه‌ری‌یه‌ که‌ پاش په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ داندراوه‌ کاری کردۆته‌ سه‌ر ئازادی تاکه‌ که‌سی و هه‌تا کۆمه‌ڵگاشه‌وه‌، زۆر یه‌ک له‌ کار و ئیشه‌کانی تاکه‌ که‌سی له‌ ئه‌مه‌ریکا ئێستا له‌ ژێر چاودێریدایه‌ بگره‌ له‌ کڕینی شته‌وه‌ به‌ ڕێگای کرێدیت کارته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ناردنی نامه‌ و په‌یام بۆ یه‌کتری هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ژێر چاودێریدان

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 13:05 خوله‌که‌.

 :گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه‌
Windows Media | MP3

Source: http://www.voanews.com/kurdish/news/dr_azad_moradian_6sep11-129335233.html

دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت

دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت

jani_diylan_01.jpg

VOA in Kurdish

Jani Diylan

چوارشه‌ممه‌, 14 ی مانگی چوار 2010
thumb_azad_moradian_voa_1209.jpg

Azad Moradian

دكتۆر ئازاد مورادیان رە وانناس و ئە ندامی دەستە ی بەڕێوەبە رایە تی كونگرەی نیشتمانی كورد لە باكوری ئە مه‌ریكا لە ھە ڤپە یڤینێـكدا لە گەڵ بە شی كوردی دە نگی ئە مه‌ریكا دەڵێت ئە نفال ده‌بێت لە دوو ڕوانگە وە چاوی لێ بكەین، یەكه‌م ژینوساید دژ بە گەلی كورد، دووەم وەك بنبڕكردنی پـیاوانی كورد و مانەوەی ژنان بە بێ پـیاوانیان.

ئە و دەڵێت ڕژێمی سە دام خە باتی گە لی كورد بە خە باتیكی پـیاوانە چاوی لێكردووە و لە سە ر ئە نجام مە بە ستی ئە وە بووە نە ك تە نھا كورد ژینوساید بكات بەڵكو بتوانێت گە لی كوردیش بنبڕبكات.

دكتۆر مورادیان دەڵێت كولتوری ئێمە و كولتوری كوردەواری چاولێكردنی لە مەسەلەی خاک و سەرزەمین وەكو چاو لێكردن بە دایک وایە، بۆیە بۆ پاراستنی خاک و سەرزەمینەكەی گیانی داوە. ئەو دەڵێت ئەنفال ھەر لە سالی 1973 وە دەستی پـێكراوە، كامپـینـێكی داڕێژراو بووە كە بە سووتاندنی خاكی كوردستان و داپـۆشینی كانیەكان دەسیپـێكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه‌.

Source:http://www1.voanews.com/kurdish/news/kurdish-regions/azad_murdian_14apr10-90863129.html

free stats

وه تو و ویژ ی گو فاری لاوان له گه ل کاک ئازادی مورادیان ؛ سیستمی په روه رده و لاوان

vokradio.com

وه تو و ویژ ی گو فاری لاوان له گه ل کاک ئازادی مورادیان ؛ سیستمی په روه رده و لاوان azad_moradian_1007.jpg

کاک شریف بیهروز له هه فپه یفینئک له گه ل کاک ئازاد مورادیان، سیستمی په روه رده ی ئه مریکای وه ک نموونه له سیستمی په رورده ی لاوانی هینایه ئاراواه. کاک ئازاد وه ک پوسپه ره کی شاره زا له بواری روانناسی وه ، وه لامی په رسیاره کانی داوه ته وه

له وه لا می یه کی له په رسیاره کان، کاک ئازاد تا کید یان که رد که : روون و ئاشکرایه که لاوان و گه نجان رولیکی زور به ر چاویان له گورانکاری له کومه لگای خویان دا هه یه. هه ر چه نده له کومه لگایه ک دا ریژه ی لاوان زیادتر بیت هه ر به وئه ندازه یه توانائئ گورانکاری له و کومه لگادا زیادتر ده بیت. لاوان و گه نجان چاویان له داهاتوویه ، له دونیا یه ک که هیشتا نادیاره

بو خویند نه وه ی ئه م وه تو ویژ ه ی تکایه فایلی PDF خواره وا دابه زینن

کاک شریف بیهروز له هه فپه یفینئک له گه ل کاک ئازاد مورادیان، سیستمی په روه رده ی ئه مریکای وه ک نموونه له سیستمی په رورده ی لاوان

وه تو و ویژ ی گو فاری لاوان له گه ل کاک ئازادی مورادیان ؛ سیستمی په روه رده و لاوان

 ٧\١٧\٢٠٠٨

Azad Moradian

Azad Moradian

كاك شریف بیهروز له هه فپه یفینئک له گه ل کاک ئازاد مورادیان، سیستمی په روه رده ی ئه مریکای وه ک نموونه له سیستمی په رورده ی لاوانی هینایهئاراواه. کاک ئازاد وه ک پوسپه ره کی شاره زا له بواری روانناسی وه ، وه لامی په رسیاره کانی داوه ته وه

له وه لا می یه کی له په رسیاره کان، کاک ئازاد تا کید یان که رد که : روون و ئاشکرایه که لاوان و گه نجان رولیکی زور به ر چاویان له گورانکاری له کومه لگای خویان دا هه یه. هه ر چه نده له کومه لگایه ک دا ریژه ی لاوان زیادتر بیت هه ر به وئه ندازه یه توانائئ گورانکاری له و کومه لگادا زیادتر ده بیت. لاوان و گه نجان چاویان له داهاتوویه ، له دونیا یه ک که هیشتا نادیاره

بو خویند نه وه ی ئه م وه تو ویژ ه ی تکایه فایلی PDF خواره وا دابه زینن