وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

voa_kurdish_banner.jpg

وتوويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل ئازاد موراديان سه باره ت به كاره ساتى كوشتنه به كومه ل ه كه ى خويندگاى سه رتاى سندى هوك له‌ وه لايه تى که‌ناتیکت ی ئه‌مه‌ریکا

dakhil_shemo.jpg

وتو ويژ له لايه ن ده خيل شه مو

١٦ مانگي سپتمبرى ٢٠١٢

به‌یانی روژى هه‌ینی له‌ شـاری نیوتاونی ویلایه‌تی که‌نه‌تیکتی ئه‌مه‌ریکا كوريكي ته مه ن ٢٠ ساله به نيوى “ئاده‌م لانزا” چووه‌ نێو قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایـیه‌وه‌ به نيوى سندى هووك و له‌وێ نزیکه‌ی ٢٦ که‌سی کوشـت که‌ ٢٠ یان منداڵی خوێندکار بوون که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان پـێنج بۆ ده‌ سـاڵ بووه.

 گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ گوڵه‌نه‌بڕی له‌شکری ڕه‌شی له‌به‌ردابووه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی خۆی کرد به‌ نێو قوتابخانه‌که‌دا و ده‌ستڕێژی کرده‌ سه‌ر منداڵان و مامۆستاکانیان له‌ دوو پۆلدا. به‌رپرسی خوێندنگاکه‌ش له‌ نێو کوژراوه‌کاندا بوو.ژماره‌یه‌ک له‌ کوژراوه‌کانیش مامۆسـتا و کارمه‌ندی قوتابخه‌نه‌که‌ بوون، له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که‌ دایکی خۆشی له‌ ماڵه‌وه‌ کوشتووه‌ به‌ر له‌وه‌ی هێرش بکاته‌ سه‌ر خوێندنگاکه‌.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌که‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 گولـله‌ی ته‌قاندووه‌ خۆی کوشـتووه‌.
شه‌وی هه‌ینی سه‌دان که‌س له‌ کڵێسایه‌کی نیوتاون بوون بۆ پرسه‌ی قوربانیان له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی شارۆچکه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاش ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن هۆی کاره‌ساته‌که‌ چی بوو. فه‌رماندار دانێل مالۆی به‌ ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند ” ئه‌مڕۆ به‌ڵایه‌ک ڕووی له‌ شارۆچکه‌که‌مان کرد”.
azad_muradian_6sep11.jpg
  سه باره ت به م كاره ساته ده خيل شه مو له به شي كوردى ده نگى ئمريكا گفتگويه كى كردوه له  گه ل دكتور ئازاد ى موراديان پوسپورى روانناسى له وه لايه تى كاليفورنيا له سه ر هوى ئه م كاره ساته له وه لاته يه كگرته كانى ئمريكا، كاردانه وى ئه م جور كاره ساتانه له سه ر كومه لگاى ئمريكى و به چه شيوازيك بنه ماله كان ده توانن له كاردانه وى سايكولوژى ٦ه م كاره ساته كم كه نه وه.

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند هه‌مو دایک و باوکێک له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌م کاره‌ساته‌ دڵگران بوون. داوای کردارێکی کاریگه‌ری کرد بۆ ڕێگاگرتن له‌ کاره‌ساتی هاوشێوه‌. وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو که‌ چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که‌ ڕایگه‌یاند.

sandy_hook.jpg

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on September 16, 2013, in كوردي, وه تو ويژي, روانناسى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: