دوکتور ئازاد:”ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین

پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران

دوکتور ئازاد:”ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.

دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا - هه‌ینی 20ی جولای 2013دوکتور شه‌هید له‌ گه‌ڵ گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئه‌مه‌ریکا – هه‌ینی 20ی جولای 2013
Salah Piroty

22.07.2013

دوو ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران کۆبوونه‌وه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسی له‌ ئێران ده‌ڵێت وێڕای ئاماژه‌ کردن به‌ پێ شیكردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ ئێران هه‌روه‌ها ناوی 52 که‌س له‌چالاکانی کوردمان بۆ دکتور شه‌هید دابین کرد که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی- یه‌وه‌ بڕیاری مه‌رگیان له‌ سه‌ردراوه‌.

هه‌روه‌ها دوکتور ئازاد ده‌ڵێت دۆخی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌ ئێران، پێ ڕانه‌گه‌یشتن به‌ گرفته‌کانی جه‌سته‌یی و پزشکی و هه‌روها دۆخی ناله‌به‌ری کوڵبه‌رانی کورد و کوشتن و بریندار کردنیان بابه‌ته‌کانی تری تاو وتۆ کردن له‌ گه‌ڵ ڕایپۆرتێری تایبه‌تی یو ئێن بوون.

له‌ کۆتایی دا دوکتور ئازاد جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ “ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.  ده‌بێت به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراو به‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌فته‌ر (ئافیسه‌) که‌ی بینرین و نابی که‌متر خه‌می بکه‌ین”.

وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان

http://realaudio.rferl.org/voa/KRAR/2013/07/22/6126af4b-332a-42aa-86a2-8f1625e44616.mp3  

Source: http://www.dengiamerika.com/content/interview/1706424.html

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on July 20, 2013, in كوردي, وه تو ويژي, سياست \كوردى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: