هه لبژاردنه كانى سه روك كومارى ئيران، ئوپوزسيونى كورد و خه لكى كورد له روژهه لاتى كوردستان

هه لبژاردنه كانى سه روك كومارى ئيران، ئوپوزسيونى كورد و خه لكى كورد له روژهه لاتى كوردستان

azad_muradian_6sep11

June 19, 2013

د. ئازاد موراديان

    ئوپوزسيونى كورد له روژ هه لاتى كوردستان پيش به ريوه چونى ئه م هه لبژاردانه له هه لسنگاندنى به تيكراى خوىدا هاتنه سه ر ئه و قه ناعه ته ى كه ئه م هه لبژاردنانه له گه ل پرنسيپه كان و ئيستاندارده كانى هه لبژاردنى ئازادا پيوندى نيه، مافى كه مايه تيه كان و نه ته وه كانى ئيران وه به ر چاو نه گيراوه، هيچ كام له و كه سانه ى كه له لايه ن شوراى پاراستنى ده ستورى ئه ساسى ئيراندا ( شوراى نيگه بان ) پالياوه ن، به رنامه و پروگراميكى ئه و تويان بو نه ته وه كانى ئيران و به تايبه ت بو گه لى كورد نيه ، هه موى كانديداكان له ٣٣ سالى ژيانى كومارى ئيسلامى كاربه ده ست و به ر پرسى بير و بوروا و سياسه ته كانى نيو خو و ده ره وه ى كومارى ئيسلامى بوون و بى گومان به ر پرسن سه بارت به و قه يرانه ى كه ولاتى ئيرانى تي كه وتوه و به رپرسن له نه دارى و بيكارى و هه مو چه شنه گه نده ليك له نيو خوى وه لاتدا. ئو پوزسيونى كورد باورى به وى بوه كه ئه و هه شت كه سه نوينه رى راسته قينه ى بير و راى گه شتى خه لكى ئيران نين، نوينه رى خه باتى يكسانى خوازى ژنان و كريكاران و زه حمه تكيشانى ئيران نه بوون و له داهاتويش دا نابه ن وه هوى ئه مه ش ده گه ريته وه به سيستمى ويلايه تى فه قيه و نه بونى هاوسه نگى له نيوان هيزه كانى سه ره كى ئيراندا، وه هه روه ها رولى به ر چاوى هيزى نيزامى ئيران به تايبه ت سوپاى پاسدارنى شورشى ئيسلامى له كار و بارى ئيجرائى له ولاتدا و رولى ئائين و مه زهه بى شيعه ى سياسى كه هه مو بواره كانى ئه م كوماره ى له خويدا گه رتووه .

به باوه رى من بوچونى ريكخراوه سياسيه كاني كورد، ريكخراوه رامياريه كان و چالاك وانانى مافى مروف له روژ هه لاتى كوردستان كه خه لكيان بو چونه سه ر سه ندو قى راى هان نه دابو، چه به ئاشكرا و چه به پاريزه وه داواى بايكوت كردن، ته حريم كردن يان ده ربه رينى ناره زايه تى چالاكانه له كاتى هه لبژاردنه كاندا كرده بو، ئه و راستيه ديريته ئاراوه كه ئوپوزسيونى كورد باورى راسته قينه ى به ديموكراسى و مافى مروف و مافى نه ته وه بن ده سته كان هه يه. ئوپوزسيونى كورد نيشانى داوه كه بو خوى پرنسيپ و بواريكى باور مه دار و خه لكى هه يه كه ده ژ به هه مو چه شنه بي عه داله تى له لايه نى سيستمى ديكتاتورى كومارى ئيسلاميه وه يه. ئه مه ش ئه و راستيه ده خولقينيت كه چه به هوى ژيانى زوربه ى كادير و ئه ندامانى ئه م ئو پوزسيونه له ده ره وى ئيران ، وه چه به هوى ئيراده و ئاماده گى به رپرسان و ئه ندامانى ئوپوزسيونى كورد ، باور به ديموكراسى و مافى مروف ره وت و ئيراده يه كى باور پيكراوه كه هيچ كاتيك نه مانتوانيوه له ئوپوزسيونى ئيرانى غيرى كورددا بي بينين.

ليره ئه م پرسياره ديته ئاراوه كه پيوندى ئوپوزسيونى كورد ى روژ هه لات له گه ل خه لكى خويدا كه ئيده عاى نوينه رايه تى ئه وى هه يه چونه؟ تا چه راده يك بير و راى گه شتى خه لكى كوردى روژ هه لات له گه ل ئوپوزسيونى كورد به يه ك نه زيك و يان دوررن؟. ئايا به راستى ئو پوزسيونى ده روه ئاوينه ى بيرو راى گه له كى له روژ هه لاتى كوردستانه؟. هه رچه ند نمونه ى زور مان بووه كه خه لكى كوردستان ولامي بانگه وازى ريكخراوه كورده كانيان داوه ته وه، ده ستيان به نافرمانى مه دنى و مان گرتن و خوپيشاندان و به ستنى دوكان و بازاريان كه ردووه، به لام هاوكات زور نمونه و نيشانه يشمان له ده ست دايه كه كومارى ئيسلامى له هاندانى خه لكى كورد به ره و خواست و داخوازيه كانى خويان سه ركوتو بوه ن. يه ك له م كاره ساتانه وه به گويره ى ئامار ى فورمى له هه لپژاردنه كانى سه روك كومارى ئيراندا خه لكى كورد له ريژه يكى به رچاو به شداريان كردووه. ئايا به شيك له خه لكى كورد لايه نگرى كومارى ئيسلامين؟ ئايا خه لكى كوردى روژ هه لات خوى به به شيك له رفورمخوازى كومارى ئيسلامى ده زانيت ، وه ئايا داخوازى روخانى كومارى ئسلامين؟ ئايا ده بيت ئوپوزسيونى كورد شيوازى هه لسو كوتى سه بارت به كومارى ئيسلامى بگوريت،؟

پاش سه ركوتنى ئاغاى روحانى له كى به ركى له گة ل پينج كانديداى كه له ريگه ى ده نگى زيادتر له ٥٠ له سه دى ده نگ دران، وه جه ژن و خوشي خه لك له زوربه ى شاره كان و شه قامه كانى ئيران دا ئه وپرسياره ى هاوردوه ته ئاراه وه كه به راستى ئوبه شه له ئوپوزسيونى ئيران كه داواى ته حريمى ئاكتيوى هه لبژادرنه كانيان له خه لكى كرده بو به هه له دا چوون؟.

له كولينه وه له سه ر رفتارى گه شتى خه لك له كاتى به شداريان له حه ره كه ت و خوپيشاندانى به كو مه ل دا زور يه ك له روانناسانى كومه لايه تى و كو مه لناسان له سه ر ئه و باوه ره ن كه ده بى پاراميتيرهائيكى جياواز له به ر چاو بگيريت كه به ته واوى جياواز له ره فتار و شيوازى هه لسو كه وتى تا كه كه سيه. له ره فتارى به كو مه ل تاكه كه سى ده بيته به شيك له كومه ل و هيز و تواناى خوى له كه ش و هه وا يان ئه توسفه رو فه زاى گروپ دا ده گريت. بو هه مو ليكولينه ره وانى كارو بارى روانناسى سياسى و كومه لايه تى ئه وه ئاشكرايه كه چون تاكه كه سى له ژير پروپاگانداى كومه لگا و له ژير فيشارى گروپيكى زورينه دا ده توانيت ته نانه ت ره وش و ره فتارى جياواز له دژ به به رجه ونديه كانى خوى بگريته پيش. ره فتارى به كومه ل يان collective behavior تايبه تمه ندى خوى هه يه وه ك نمونه ئه م ره فتاره له زوربه ى كاته كاندا ، ناچيته ژير چاوديرى ريكخراويكى مونه زم و به ديسيپلين، دوهه م ئه وى كه مه نتيق ليره دا كارناكات، و داهاتوه كه يشى له به رجه وندى خه لكيدا نيه.

سيستمى كومارى ئيسلامى وه ك هه ر سيستميكى نوى ديكتاتورى هه ولى زوري داوه به ري خه ستنى هه لبژاردنه كان بو سه قامگير كردنى خوى كه لك وه رگه ريت. ده نگ دان ده بيته هوى ئيعتبار و به نه رخ بونى و ولاته كه له لايه ن سيستمى نيو نه ته وه ى كه نيرخيكى به رچاويان بو ده نگ دان و هه لبژاردن هه يه. له لايه كى كه يه وه هه لبژاردن هه رچه ند به چه شنى موهه نديسى كراو ، ده بيته هويه ك بو ده ر به رينى ناره زايه تى كومه لگايك كه ريگاى ده نگ هه لبه رينى پي نه دراوه.

له وه ى كه كاربه دستانى كو مارى ئيسلامى پلانيكى ئاشكرا ، هه لبژاردنه يكى موهه نديسى كراو و پلان داره ژياويان بوه هيچ گومانيكمان نيه. ئه و پسپورانه ى كه له بوارى كومه لناسى ره فتارى خه لكى كاريان كردووه تئورى هه لبژاردنى سه روك يان شاى جه نگه ليان له جه نگه ليك دا كه هه مو هه ول و چالاكى ئه ندامانى ئه و كومه لگا بو پاراستنى ژيانيانه نه مونه يه كى به رچاو له هه لبژاردنى سه روك كومارى له وه لاتانيك وه ك ئيرانه كه له شيوازى ديكتاتورى هه لبژاردنه كان كه لك وه رده گريت. له ولاتيك دا كه نوينه رانى راسته قينه و دلسوزى خه لك له نيو وه لاتدا نه ماوه ن، يان دمكوت كراوه ن، هه موى ئه و كسانه ى كه خويان كانديدى سه روك كومارى كردووه له نيهايه ت دا به ٨ پياوى كار به دستى كومارى ئيسلامى ده كيشيت كه له هه موى ئه م سالانه دا بي لياقه تى و بي زانيارى و ده ژايه تى خويان له گه ل به رژه وه ندى نيشتمانى، ده ژايه تيان له گه ل به ر ژه وندى نه ته وه كانى ئيران، وه نه زيكايه تى بيرو رايان به سيستمى ديكتاتورى نيشان داوه. پيوندى نيوان قه بولى ٨ كه س كه پاشان ٢ كه سيان ده بى بچنه ده ره وه له راستى دا هه لبژاردنى سه روكى جه نگه له. ده بى بليم كومارى ئيسلامى به جوانى پلانى هه لبژاردنه كانى وه پيشه وه بردوه، شه رى كي به ركي نيوان كانديدى خه راپ و خه راپتر له نيهايه ت دا له به ر جه وه ندى كه سيك دا ته واو كردووه كه هه م مه لايه ( نوينه رى باور پي كراوى مه زهه بى شيعه يه)، وه هه م خوى به چه شنيك به ره وتى ريفورم خوازى نيو كومارى ئيسلامى نه زيك ده زانيت. ئه و شته ى كه روى داوه له م شانو دا ، ره فتارى به كو مه لى خه لك به ره و ده ژايه تى له گه ل ئاغاى جه ليلى دا كه به رواله ت نوينه رى ئاغاى خامنه ئيه و رولى پياوى خه رابته ره كه ى وه ئه ستو گرتووه حه ره كه ت دراوه. ئاغاى روحانى ده بى بارودوخى سياسى و ئابورى ئيران به ره و باشى به بات، ده بى قه يرانى نيوان ولاتانى روژ ئاوايي و ئيران له سه ر سياسه تى وزه ى ئه تومى ئيران وه هه روه ها خاتيمه دان به گه ماروى ئابورى و سياسى به ريته پيشه وه. ئاغاى روحانى كه بو خوى له هه مو ئه م سالانه دا به رپرسىايه تى پايه به رزى له شوراى ئاسايشي نه ته وىى ئيراندا بووه، و هاوكات پيوندى باشي له گه ل ولاتانى روژ ئاوادا بو حه لى ناكوكيه كان نيوان كومارى ئيسلامى و ئوروپا و ئه مريكا نيشان داوه ، بي گومان پشتگيرى ناراسته و خوى ولاتانى روژ ئاوا و ميدياى ده سه لات دارى ئوروپي و ئمريكى كه له نيو خوى ئيراندا كارامه ئى خويان هه يه به ره و خو راكيشاوه. هاتنه سه ر كارى ئاغاى روحانى ده توانيت گورانكارى له شه رايه تى ئيراند بكات، به پيوندى له گه ل وه لاتانى روژ ئاوادا ، هه نگاو به هه نگاو له وه كار هينانى سانتريفيوژه كانى زيادتر به رگيرى به كات، ئيزن به چاوديرانى ريكخراوى نيو نه ته ويى وزه ى ئه تومى بدات كه له ئيران ديدار بكات و ه به چه شنة به شيك له گه مارو ئابورى به سه ر ئيراندا كه م كاته وه كه خوى ده توانيت ناره زايه تى نيو خو كه م كاته وه. ئه وى كه شه رايه تى مافى مروف له ئيراندا باشتر ده بيت يان نا بى گومان هه موى ده چيته چوار چيوه ى هه لسو كوتنه كانيان له گه ل وه لاتانى روژ ئاوادا. بى گومان ئيستا كه رولى ريفورم خوازيان له ده ست دايه ده بيت چه ند له و كه سايه تيانه كه له كو مه لگاى نيو نه ته ويى دا نيويان زراوه ئازاد بكرين، به لام هه ر له و كاته دا سه ركوت كردنى نه ته وه كانى ئيران و خه لكى كورد به تايبه ت ده توانى به ر ده وام بيت.

من به پيچه وانه ى ئه و هاوريانه كه پاش هاتنه سه ركارى ئاغاى روحانى و خوشى و چه پله لى دانى خه لك له شه قامه كاندا داواى لى بوردنيان له خه لك كردووه بو ئه وى به هه له داواى ته حريميان كردووه ، ده بى بليم زانياريه كان زور شه تى جياواز له خو دا ده گريت. هه روه ها كه كوتم ئوپوزسيونى كورد له روژ هه لاتى كوردستان له و په رى ئازدى خوازى و ديموكراسى خوازى دايه و له دلسوزى شورشگيرانه ى سه باره ت به گه له كى نابيت گومانمان بيت. ئه وى كه ئيمه پيمان وابيت كه ده توانين له ميدانيك دا كه هه مه چه شنه چه كه منيه ك له ئيختيارى دوژمن دايه، سيستميكى نيزامى و ئه منى به سه ر هه ريمه كه دا داسپينراوه، خه لك له نه دارى و بيكارى و بى خانويى دا ده نالين، پول و پاره و هه مو سامانى ولات له ده ست دو ژمن دايه و ئيمه وه ك نوينه رانى ئه وان له ولات وه در نه راوين و ئيزنى خه باتى سياسى و به ر به ركى سياسيمان له نيو خودا لى سه ندراوه تو، چون ده توانين به لين كه خه لكى به دواى داخوازى ئيمه دا نه چوون. چاو لي كردن له حه ره كه تى به كومه لى خه لك ده توانيت ئيمه به ريگاى خه تا ببات98841657-iran-election.

راسته ئه گه ر ئيمه ش ئيمكانى نيو خومان بو هاندانى خه لك به ئاشكرا بوايه ت ده مانتوانى پيك هينه رى حه ره كه تى به كو مه لى خه لك بين. نه مونه ى باكورى كوردستان يه كيكه له و شيوازى كه ته نانه ت له شيوازى ديموكراسى توركيه دا كه مه جبور به ري دان به ره وتى ديموكراسى خواز و ئاشتى خوازى كوردى داوه كه له هه ريمه كورديه كان دا چالاكى ببيت ، به سه دان هه زار كورد ديريته شه قامه كانو. بي گومان ريژه ى به شداراى خه لك له م هه لبژاردنه به ر چاو بووه، به لام له نه بونى سه ر چاوه يه كى سه ر به خو يان چاوديرانى نيو نه ته ويى كيه كه ده توانى ريژه ى راسته قينه ى به شداران راست به كاته وه. ته نانه ت به چاو خشكاندنيكى كورت به سه ر به شداربوانى ئه م هه لبژاردنانه دا ، بومان ده رده كه ويت كه وه ك نمونه له پاريزگاى كوردستان ٣٨ له سه دى ئه و كه سانه ى كه تواناى ده نگ دانه يان هه بوه به شدارى له ده نگ دانه كاندا نه كردووه. هه رچه ند ئه و ريژه ى كه كومارى ئيسلامى له شاره كوردنشينه كان بو پشتگيرى له ده نگ دانه كان ده رى به ريوه له لايه ن هيچ ريكخراوىكي سه ر به خو وه راست نه كراوه توه. ئه مه خوى ده يگه ينيت كه ته نانه ت له م هه ل و مه رجه دا ٣٨ له سه دى خه لكى پاريزگاى كوردستان ده نگيان نه داوه.

له نه بونى ديموكراسى له ئيراندا كه ئيزن به خه باتى مه دنى و سياسى به خه لكى كورد و نوينه رانى ئه و واته ريكخراوه سياسيه كانى كورد له ناو وه لاتدا نادات، باور به پشتگيرى خه لك له ئو پوزسيونى ده ره وى ولات بو چالاكى مه ده نى خواست و ئينته زاريكى دور له باوره. ئه مه ش بو مانا نيه كه ده بى ئو پوزسيونى كورد به دواى رفتارى به كومه لى خه لك كه ويت كه ٣٣ ساله له ژير سيستمى ديكتاتورى ئيراندا چه و ساونه توه. هه ول و خه بات بو دابين كردنى سيستميكى سيكيولار و فيدرال و ديموكرات له به رژه وندى هه موى خه لكى ئيراندايه و به باورى مه ن نابيت له م پرنسيپانه دا هيچ گومانيكمان ببيت، بلام ئه وى كه ده بى له م شه رايه ته تازه دا چاو به شيوازى چالاكيه كانماندا بخشكينيه وه قسه يه كى تيدا نيه. پيشنياريم بو ئوپوزسيونى كورد له روژ هه لاتى كوردستاندا ئه مه يه كه ده بى له هه ر چالاكيه كى مه دنى له لايه ن چالاك وانانى نيو خو پشتگيرى بكريت، حه ره كه تى چالاك وانانى كورد له نيو خو ته نانه ت ئه گه ر له جيهه تى سياسه تى ئيمه دا نه بيت بو په ره سه ندنى خي باتى مه دنى له ژير ده سه لاتى ديكتاتوري دا ده بى له به ر چاو بگرين. زانيارى دان به خه لك ده بى كارى بى وه چانى ئو پوزسيونى ده ره وه بيت. ئه زمونى كارى به كومه ل ده بى به خه لك ئاموزش بدريت، كارى به كومه ل ده توانيت دامه زرانى كور و كو مه لى خه لكى له گروپيكى توپى پي دا تا گروپيكى هه لپه ركى و موسيقا كارى هونه رى ده توانى وه ك ئالترناتيويك له نه بونى ريبه رايه تى هيزه رامياريه كان له گورانكارى نيو خوى ئيراند كاريگه رى ببيت.

من ئه و مه ترسيه ده بينم كه تي روانينى به شيك له ئوپوزسيونى كورد له م هه لو مه رجه دا ، ئه وان هان بدات به رو نه زيك بونه وه به گروپ و تاقمه يه ك له نيو كومارى ئيسلامى كه نيو له ئاشتى نيوان خه لك ده به ن. ئه زمونى توركيه و كوردى باكور له ئيران دا ناچيته پيشه وه، نه كو مارى ئيسلامى ، كومارى توركيه يه و نه ئاغاى روحانى ئوردوغان. شه رايه تى ره وتى ديموكراسى خوازى كورد له باكورى كوردستان تايبه تمه ندى خوى هه يه.

هه ولى ئوپوزسيونى كورد له م كاته دا ده بى يارمه تى ده رى خه لكى ناو خو بيت بو به يانى خواسته كانيان. ده بى داخوازيه كان له موداى سه د روژى هاتنه سه ركارى ئاغاى روحانى دا بلاو بكريته وه، ده بى له م هه لو مه رجه بو پيشبردنى خواسته كانمان به تايبه ت سه بارت به گورانكارى له وه زعى ژيانى خه لك، لابه ردنى تي روانينى ئمنيه تى له سه ر كوردستان، ئازادى زيندانيه سياسيه كان، كه شى ئازاد بو چالاكى مه دنى و مافى مه روف، ئازادى روژنامه وانى و ديان شتي كه كه لك وه رگه رين. هه روه ها كه كوتم ئه م هه لو مه رجه تايبه ت مه ندى خوى هه يه، تا سه د روژي كه ئه گر گورانكاريك نه يته ئاراوا ئاغاى روحانى وه ك كار به دستانى كه گوى به داخوازيه كان ناده ن.

لوس ئانجلس – ئمريكا ١٩ مانگى ٦ى ٢٠١٣ زائينى

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on June 20, 2013, in كوردي, لا په ره كان, سياست \كوردى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: