مێزگردێ سه‌باره‌ت به‌ ٢١ مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

مێزگردێ سه‌باره‌ت به‌ ٢١ مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

سه لاح پيروتى
25.04.2013

 دوکتور سارن ئازه‌ر، دوکتور ئازاد مورادیان و کاک زاهید پێش بینی ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر ته‌له‌ڤزیون بۆ به‌شی کوردی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ هه‌م له‌ گه‌ل ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان ده‌چێته‌ پێشی و هه‌م کاری ڕاگه‌یاندن  کاریگه‌رێکی زیاتر له‌ جارانی ده‌بێت.

دوکتور سارن ئازه‌ر سه‌رۆکی کۆمه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کانادا ده‌ستپێکی ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕووداوێکی چاره‌نووس ساز ناوزه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جار ئێمه‌ له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان ا، ئه‌و تواناییه‌مان په‌یدا کرد که‌ له‌ بار و دۆخی یه‌کتر ئاگادار بین و بۆ یه‌که‌م جار، هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز بۆ 40 ملیۆن کورد دانا که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بتوانیت ڕادیۆیه‌ک دابمه‌زرێنێت خزمه‌تی کولتور، که‌سایه‌تی ، ده‌نگ و بوونی گه‌لی کورد بکات.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌ر‌پرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران — شاری کالیفۆرنیا , ئاماژه‌ی به‌ ئاسته‌م بوونی ئه‌و دۆخه‌ ده‌کات که‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا تێیدا ده‌ستی به‌ کار کرد و ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 1992 وه‌ که‌ ئه‌م ڕادیۆیه‌ له‌ سه‌ر کاری به‌رده‌وامه‌،  له‌ هه‌ول و مه‌رجێکی دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ تێک هه‌ڵچوون له‌ ناوچه‌ی هه‌ریمی کوردی تێدا ده‌ژیت ڕووی دا، واتا مه‌سه‌له‌ی کیمیایی باران له‌ کوردستان ،که‌ به‌ داخه‌وه‌ بێده‌نگێکی زۆری لێکراوه‌، ئه‌و کات له‌ ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کوردیان نه‌ده‌ناسی.

زاهێد که‌ریمی، به‌رپرسی کومه‌ڵی کورده‌کانی باشووری ئوسترالیا و خه‌باتکاری سیاسی وێڕای به‌ ڕاست بێژزانینی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا  ئاماژه‌ به‌ گرینگی تۆره‌کانی تری راگه‌یه‌ندنی گشتی به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی ئێستادا ده‌کات و ده‌ڵێت ڕادیۆ کاتێک دامه‌زرا که‌ تۆڕه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ئێنترنێت و فه‌یس بووک له‌ گۆڕێدانه‌بوون و بۆیه‌ خه‌ڵک زیاتر ڕادیۆیان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری به‌ کار دێنا، ئه‌گه‌ر چی ڕادیۆی دیکه‌ش هه‌بوون. به‌ڵام ئێستا گوێگرانی ڕادیۆ له‌ چاو جاران که‌متر بوه‌ که‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ سه‌رچاوه‌کانی تری راگه‌یاندن وه‌ک فه‌یس بووک زانیاری وه‌رده‌گرن.

http://www.dengiamerika.com/content/interview/1649126.html

ده نگى كورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى و ئاشتى و ئازادى VOKRadio.com

  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg



Free shoutcast hosting

free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on April 25, 2013, in كوردي, وه تو ويژي, ويد يو, سياست \كوردى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: