jani_diylan_01.jpgدکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت

voa_kurdish_banner.jpg

jani_diylan_01.jpgدکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت

Jani Diylan

14.04.2013

azad_092011.jpg

وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان هه‌وڵدانه‌کانی خۆێ چڕترکردوه‌ته‌وه‌ بۆ سازدانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئیسرائیل وتورکیا که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌ێوه‌ندی به‌ کێشه‌ی فه‌ڵستینیه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ ئوباما ده‌یه‌وێ تورکیاش به‌شێک بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌سانێکی زۆری کورد ره‌خنه‌ و گازنده‌ و سکاڵایه‌کی زۆریان له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامادا هه‌یه‌ که‌ ئه‌و فیشاره‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌مان کار به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا له‌ باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه‌ ناکات.

دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ” پێشه‌کی ده‌بێت بڵێن مه‌سه‌ڵه‌ێ ئه‌و هه‌رێمه‌ێ تێدا ده‌ژێن واته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ مـێژه‌وه‌ وه‌کۆ هه‌رێمێک بوه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌ نێوان سێ هێزی سه‌ره‌کیدا پانتورکیزم، پانعه‌ربیزم و پانئیرانیزم واته‌ شۆفه‌نیزمی تورک و عه‌ره‌ب و ئێرانی وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ێ ده‌توانی ببێته‌ به‌ربه‌ره‌کانیه‌ک دژ به‌ مه‌سه‌له‌ێ ئێسرائیل پانتورکیزمه‌ وه‌ پانئێرانیزم وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ئه‌گه‌ر بتوانێ نیوانی ئێسرائیل و نێوانی تورکه‌کان وه‌ یان پانتورکیزم درووست بکات ده‌توانی ته‌وای ئه‌و هێزه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به‌ پانئێرانیزم وه‌ یاخود شۆفینیزمی ئێرانی به‌ کار بهێنێت.
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت خودی فه‌له‌ستین وه‌کو بیانویه‌ک وایه‌ به‌ڵام ده‌بینین له‌ لوبناندا ئێران هێزێکی زۆری هه‌یه‌، له‌ به‌شێکی فه‌له‌ستیندا که‌سانێک پشتێوانی لێ ده‌که‌ن وه‌ به‌ هۆی لاوازی پانعربیزم ئێران توانیوه‌ به‌شێک له‌ بیرورای گشتی خه‌ڵک به‌ لای خۆێدا ڕا بکێشێت ، جا ئه‌مریکا به‌ باشکردنی په‌ێوه‌ندی نێوان ئیسرائێل و تورکیا ده‌توانی به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رامبه‌ر فه‌ینده‌مینتالیزمی ئاینی که‌ زۆر به‌ ته‌ره‌فی شیعه‌کاندا ئه‌کێشێت ڕابگرێت.
دکتۆر ئازاد مورادیان له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ ده‌ڵێت تا ئێستا ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ ببینه‌ سه‌نگێک که‌ ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ له‌ نێوان دراوسیه‌کانماندا ڕا بگرین به‌ڵام ئێستاکه‌ هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ وگۆڕانکاریه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه‌ و ده‌شڵێت پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ به‌ دیهێنانی هاوسه‌نگیه‌ک له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

  + براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg



Free shoutcast hosting

free stats

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on April 14, 2013, in كوردي, وه تو ويژي, سياست \كوردى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: