دکتۆرئازاد مورادیان: ئة گه ري ئه وى كه هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری په‌سه‌ندبکرێت زوره

voa_kurdish_banner.jpg

دکتۆheydar_karim.jpgر ئازاد مورادیان: ئة گه ري ئه وى كه هه‌یگڵ بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری په‌سه‌ندبکرێت زوره.

Haider Kareem له لايه ن

 09.01.2013

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌ خاڵێکی زۆر جیاواز که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ که‌ یه‌کێک له‌ کۆماریـیه‌کانی هێنا و خستویه‌ته‌ شه‌ڕی نێوان خۆی و کۆمارییه‌کانه‌وه‌. azad_knc_2010.jpg

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما و ئاڵوگۆڕ له‌ کابینه‌که‌یدا ده‌کات.

 هه‌یگڵی ته‌مه‌ن 66 سـاڵ که‌ که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری کۆماریـیه‌کانه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌م پـۆسته‌ ڕووبه‌ڕووی پـرۆسه‌یه‌کی سه‌ختی هه‌ڵسه‌نگاندن بـبێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سیناته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێراندا‌.

هه‌یگڵ پـێش چه‌ند سـاڵێـک له‌ کتێبێـکیدا ڕه‌خنه‌ی له‌ لۆبی ئیسرائیلی له‌ ئه‌مه‌ریکا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی پـرسیاریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسـتی پشـتیوانی هه‌یگڵ بۆ ئیسرائیل. سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش، هه‌یگڵ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری له‌شـکریدا نیـیه‌ بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌ها له‌ دژی سه‌پاندنی سـزای یه‌ک لایه‌نه‌ بووه‌ بۆ سه‌ری.

obama_chuck.jpg

هه‌یگڵ که‌ جه‌نگاوه‌رێـکی دێرینی شه‌ڕی ڤێتنام بووه‌، له‌ دژی شه‌ڕی عێراق بوو. له‌ سـاڵی 2009 وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سیناتدا نه‌ماوه‌.

وتووێژی ئازاد مورادیان

   Source:http://www.dengiamerika.com/content/article/1580764.html

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on January 9, 2013, in كوردي, وه تو ويژي, سياست \كوردى. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: