مێزگردێک ده‌رباره‌ی وتاره‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما

voa_logo.jpg
له‌ لایه‌ن Haider Karim
سێشه‌ممه‌, 25 ی مانگی یه‌ک 2011

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما وتاری ساڵانه‌ی خۆی له‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ میانه‌ی پـێشـکه‌شکردنی وتاری سـاڵانه‌ی خۆی له‌ کۆنگرس، (ئه‌رشیفی وێنه‌ 27 ی یه‌کی 2010)سه‌ر ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ پێشکه‌ش به‌ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. جا چ چاوه‌ڕوانییه‌ک له‌ وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرێت و چی پێویسته‌ بیکات بۆ چاککردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندی خه‌ڵک بۆ به‌رنامه‌ و سیاسه‌ته‌کانی. هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌مانه‌ ده‌کاته‌ ته‌وه‌ری ئه‌م مێزگرده‌ له‌ گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ماموه‌ستای کۆلژی کشتوکاڵی له‌ زانکۆی ئه‌ریزونا و ته‌ها حه‌سه‌نیانی لێکۆله‌ری سیاسی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ که‌نه‌دا هه‌روه‌ها دکتۆر ئازاد مورادیان روانناس و ڕاوێژکاری ڕه‌فتاری مرۆڤی له‌ ناوچه‌ی لۆس ئه‌نجلیس و سه‌رۆکی ڕێکخراوی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران.

  دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌ وتاره‌که‌یدا ده‌بێت سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر دابینکردنی کار و پیشه، هه‌روه‌ها به‌رگرتن له‌ له‌نگی بوجه‌ و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری له‌ ئه‌مه‌ریکا.

کاک ته‌ها ده‌ڵێت چاککردنه‌وه‌ی باری ئابووری باشتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن.

دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت پێم وانیه‌ ئه‌م وتاره‌ ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ری هه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م خه‌ڵک باسی ده‌که‌ن، به‌ڵام دوواتری له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 22:41  خوله‌كه‌.

 

مطلب را به بالاترین بفرستید:

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on September 20, 2012, in كوردي, وه تو ويژي. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: