دکتۆر ئازاد مورادیان کاریگه‌ری سـزاکان له‌سه‌ر ئێران پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه‌

له‌ لایه‌ن Haider Karim

پـێنجشه‌ممه‌, 18 ی مانگی یازده‌ 2010

به‌پـێی شـاره‌زایان سـزا ئابوریـیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران خه‌ریکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاربه‌ده‌سـتان و ڕژێمی ئێران ده‌بێت. ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌مارۆکان بوونه‌ته‌ مایه‌ی سـازکردنی گیروگرفت و دووبه‌ره‌کی له‌ نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌.

دکتۆر ئازاد مورادیان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس شـتێـکی دوروسـته‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر چی ناکۆکی نێوان باڵه‌کانی ڕژێمی ئێراندا شـتێـکی نوێ نیـیه‌، به‌ڵام گه‌مارۆ ئابوری و سیاسی وایکردووه‌ ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان زیادبکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی و باڵه‌کانی دیکه‌ی ئێسـتا له‌ سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدان، له‌وانه‌ باڵی لاریجانیـیه‌کانه‌ که‌ به‌شێـکی زۆری په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێرانیان له‌ده‌سـتدایه‌.

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئێسـتا ناکۆکیـیه‌کان گه‌یشـتۆته‌ ئاسـتێـک که‌ له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێراندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگانه‌، ماوه‌كه‌ی 10:47 خوله‌كه‌.

 Share this Article

 

 

 

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on September 20, 2012, in كوردي, وه تو ويژي. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: