ئازاد مورادیان له‌ باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی حوسێن موسه‌وی له‌ ئه‌حمه‌دینه‌ژاد و به‌لگه‌کانی ویکیلیکسه‌وه‌ ده‌دوێت

voa_kurdish_banner.jpg

 له‌ لایه‌ن: Haider Karim
 دووشه‌ممه‌, 13 ی مانگی دوازده‌ 2010

ئازاد مورادیان ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی میر حوسێن موسه‌وی گوتوویه‌تی زانیارییه‌ نهێنییه‌کانی وزاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ری ویکیلیکسه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه‌   نیشان ده‌ده‌ن که‌ سیاسه‌ته‌ توندڕه‌وییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا تاکه‌ هاوپه‌یمانێکی نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی سیاسه‌ته‌  تونده‌کانی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وڵاته‌که‌ له‌ رووی نێو‌نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ به‌ره‌و دووره‌ په‌رێزیه‌کی مه‌زن بردووه‌ و ئه‌حمه‌دینه‌ژادی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و  گرتنه‌به‌ری دیپلۆماسییه‌کی ڵاواز و ده‌ربرینی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هێزی له‌شکری‌ گوناهبار کردووه‌.

 میر حوسێن موسه‌وی

ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی له‌ ئێران له‌ لۆس ئه‌نجلیس- کالیفۆرنیا له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ڕه‌خنه‌کانی ئاغای موسه‌وی دروستن که‌ ده‌ڵێت دیپلۆماسی ئێران، کۆماری ئیسلامی نه‌ ته‌نیا له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی هه‌رێمێکدا که‌ ئێرانیش تێدا ده‌ژیت سیاسه‌تێکی دروستی نه‌بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ئێران وه‌ک هاوسێیه‌کی باش بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ بناسێنیت و بووه‌ به‌ جێی مه‌ترسی له‌ نێو وڵاتانی دراوسێدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:20 خوله‌كه‌.

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on September 20, 2012, in كوردي, وه تو ويژي. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: