ئازاد مورادیان باسی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌کات

voa_kurdish_banner.jpg

له‌ لایه‌ن : حه يدر كه ريم

سێشه‌ممه‌, 16 ی مانگی هه‌شت 2011

به‌رنامه‌ی کورد له‌ تاراوگه‌ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر کۆمیته‌ی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ئه ندامانى كميته ى كورده كانى دانيشتوى ئمريكا بو ديموكراسي و مافي مروڤ له ئيراندا ئێران. هه‌روه‌هاش تێڕوانینی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه‌ ڕاپه‌رینانه‌ی که‌ هه‌ندێ له‌ وڵاتانی ئه‌فریکای باکووری و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌. ئه‌لبه‌ته‌ به‌ براوردکردن له‌ گه‌ڵ ڕه‌وشی ناو ئێران.

دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافاکانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باسی ئامانج و چالاکییه‌کانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ ده‌کات.

ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی ڕاپه‌رینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت به‌رپابوونی ئه‌و ڕاپه‌رینانه‌ که‌ به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه‌، ئه‌گه‌ر چاوی لێبکه‌ین هه‌موویان ئاسۆیه‌که‌ ئه‌بینین که‌ گۆڕانکاری له‌ سیسته‌می حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌، نه‌ک چاکسازی له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌مه یه‌کێک له‌ بنه‌ڕه‌تترین مه‌سه‌له‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ هه‌موو ده‌نیشتنه‌کانیشدا له‌ گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن باسی ده‌که‌ین و ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌بێت چاو له‌ ئێرانێکی دوای کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاومان له‌ چاکسازی ببێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ر کار ده‌بیت هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ 33 ساڵه‌ بووه‌. ئازاد ده‌شڵێت ئه‌مه‌ به‌داخه‌وه‌ یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌یه‌ که‌ تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆی ئێران چاکسازی خستۆته‌ پێش ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ده‌بێت بگۆڕدرێت.‌

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 13:16  خوله‌که‌.

 :گوێـبگره ده‌قی گفتوگۆکه‌

Windows Media | MP3

  Listen 2 the interview

Source: http://www.voanews.com/kurdish/news/azad_muradian_16aug11-127880758.html

http://www.vokradio.com

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن + براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد 

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on September 20, 2012, in كوردي, وه تو ويژي. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: