کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد داوا له‌ کوردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات فۆرمی سه‌رژمێری 2010 پـڕبکه‌نه‌وه

له لایه‌‌ن
12/02/2010 Jani Diylan

 

 



کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ باکوری ئه‌مه‌ریکا  داوا له‌ هه‌موو کوردانی دانیشـتووی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات به‌ ئه‌وپه‌ڕی په‌رۆشیـیه‌وه‌ فۆرمی سه‌رژمێری سـاڵی 2010 ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـڕبکه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌سـتی زانینی ژماره‌ی کورد له‌م وڵاته ‌.

thumb_azad_moradian_voa_1209.jpg

ئه‌و فۆرمه‌ له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ (واته‌ مانگی سێ) له‌ لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ پـۆست ڕه‌وانه‌ی هه‌موو که‌سێـک له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت و پـڕکردنه‌وه‌ی زۆر ئاسـانه‌ و ته‌نها 10 پـرسیاری تێدایه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ به‌ 10 خوله‌ک پـڕ بکرێته‌وه‌. هه‌ر له‌گه‌ڵ فۆرمه‌که‌ زه‌رفێـکیشی له‌گه‌ڵدایه‌ پـێویست به‌ پـول ناکات، فۆرمه‌ پـڕکراوه‌که‌ی تێده‌خرێت و ده‌نێردرێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له‌و فۆرمه‌دا ده‌نووسرێن جگه‌ له‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌س بۆی نیـیه‌ سه‌یریان بکات. ده‌توانن له‌ ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی http://2010.census.gov به‌ زمانه‌کانی ئینگلیزی و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌رژمێریـیه‌ بزانن.

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ڵێت گرنگترین پـرسیاری فۆرمه‌که‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ پـرسیاری ژماره‌ 9 یه‌ که‌ له‌ویادا کوردانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا پـێویسته‌ بنووسن KURDISH-AMERICAN

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ باکوری ئه‌مه‌ریکا کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه‌

 

 

 

ده‌قی گفتوگۆكه‌
دابگره  (MP3)
ده‌قی گفتوگۆكه‌
گوێبگره (MP3)
ده‌قی گفتوگۆكه‌
دابگره  (Real)
ده‌قی گفتوگۆكه‌
گوێبگره  (Real)
چۆن فۆرمه‌که‌ پـڕده‌کرێته‌وه‌
دابگره

Source: http://www.voanews.com/kurdish/2010-02-12-voa2.cfm

 

About Azad Moradian

Coming Soon

Posted on November 12, 2010, in كوردي, وه تو ويژي. Bookmark the permalink. Leave a comment.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: